شه‌وی سێشه‌ممه ٣١ی پووشپه‌ڕ، گرووپێكی چه‌كدار هێرشی كرده سه‌ر پاسگای سه‌یرانبه‌ندی بانه و له ئاكامی ئه‌و هێرشه‌دا دوو چه‌كداری هه‌نگی مه‌رزی كوژران و كه‌سێك بریندار بوو.
به‌پێی ڕاپۆرتی میدیاكانی ئێران، گرووپێكی نه‌ناسراو هێرشی كردووه‌ته سه‌ر پاسگای سه‌یرانبه‌ندی بانه و شه‌ڕ هاتووه‌ته ئاراوه. له ئه‌نجامی ئه‌و پێكدادانه‌دا، دوو هێزی هه‌نگی مه‌رزی كوژراون و كه‌سێكی دیكه بریندار بووه. تا كاتی داڕشتنی ئه‌م هه‌واڵه هیچ گرووپێك به‌رپرسیاره‌تی ئه‌و هێرشه‌ی له ئه‌ستۆ نه‌گرتووه.