ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢ی گه‌لاوێژ، ئه‌رته‌شی كامبۆج هێرشی كرده ناوچه سنوورییه‌كانی تایله‌ند و به‌هۆیه‌وه ١٢ كه‌س كوژران.
ماوه‌یه‌كی زۆره كامبۆج و تایله‌ند له سه‌ر ناوچه سنوورییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات كێشه‌یان هه‌یه و هه‌ر دوولا یه‌كتر به پێشلكردنی ئاگربه‌ست تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن. ڕۆژی پێنجشه‌ممه ئه‌رته‌شی كامبۆج هێرشی كرده سه‌ر تایله‌ند و به‌وهۆیه‌وه ١١ شارومه‌ندی مه‌ده‌نی و سه‌ربازێكی تایله‌ندی گیانیان له‌ده‌ست دا و ٢٨ كه‌س بریندار بوون.