لە میانی بەڕێوەچوونی كۆنفرانسێكی تایبەت بە شێرپەنجە لە شاری هەولێر بە ئامانجی دابینکردنی پشتیوانیی دەروونیی و دارایی بۆ توشبووانی ئه‌و نه‌خۆشییه، ئاماری توشبوانی ساڵی ڕابردوو بڵاوكرایەوە و بەپێی ئامارەكە، هەشت هەزار كەس له هه‌رێمی كوردستان توشی شێرپەنجە بوون.
به وته‌ی به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی هه‌رێم: هەشت هەزار حاڵەتی تووشبون بە شێرپەنجە لە هەرێمی کوردستان ته‌نیا له ساڵی ڕابردوودا تۆمارکراون، کە زۆربەیان دانیشتووی شاری هەولێرن و به گشتی ئه‌و ڕێژه‌یه تا ڕاڕدهیهكی به‌رچاو له هه‌رێمی كوردستان زیادی كردووه و زۆرترین جۆری شێرپەنجەش، شێرپەنجەی “سییەکان” لەپیاوان و شێرپەنجەی “سینه”یه له ژنان.