شه‌وی سێشه‌ممه ١١ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیم له جاده‌ی نێوان ئێرانشار بۆ خاش، ته‌قه‌یان له ئۆتومبێلی هاووڵاتیان كرد و چه‌ند كه‌سیان ده‌ستبه‌سه‌ر كرد، هه‌روه‌ها له پاركی بووستانی زاهیدان، هێزه‌كانی حكوومه‌ت هه‌ڵیانكۆتایه سه‌ر خه‌ڵك و چه‌ند كه‌سیان به لێدان و ئه‌شكه‌نجه ده‌ستبه‌سه‌ر كرد.
به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی حال وه‌ش، هێزه‌كانی ڕژیم له بازگه‌ی پشكنینی ئێرانشار بۆ خاش ڕاسته‌وخۆ ته‌قه‌یان له ئۆتومبێلێك كردووه و پاش ده‌ستبه‌سه‌ركردنی سه‌رنشینه‌كان، ئۆتومبێله‌كه ئاگری گرتووه و له ناو چووه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه هێزه‌كانی فه‌راجا له شاری زاهیدان، شه‌وی ڕابردوو هێرشیان كرده سه‌ر خه‌ڵكی مه‌ده‌نی له پاركی بووستان و چه‌ند كه‌سیان به لێدان و ئه‌شكه‌نجه ده‌ستبه‌سه‌ر كرد. جێگای ئاماژه‌یه كه هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر ناسناو، هۆكاری به‌ندكران و شوێنی ڕاگیرانی ئه‌و ده‌ستبه‌سه‌ركراوانه له‌به‌رده‌ستدا نییه.