به پێی دوایین ڕاپۆرته‌كان، هێرشه‌كانی ئه‌رته‌شی ئا‌مریكا له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی وڵاتی ڤه‌نزوێلادا به‌رده‌وامه، به‌ڵام هێشا ئا‌مریكا سه‌باره‌ت به ئامانجه‌كانی ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاو نه‌كردووه‌ته‌وه.
به پێی دوایین هه‌واڵه‌كان، له كاتكێدا كه “نیكۆلاس مادۆرۆ” سه‌رۆك كۆماری ده‌ستبه‌سه‌ر كراوی ڤه‌نزوێلا له لایه‌ن ئه‌رته‌شی ئامریكاوه، به مه‌به‌ستی به‌ڕێوه‌چوونی دادگایه‌ك له سه‌ر تاوانه‌كانی ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌كانی فێدراڵی ئا‌مریكا له شاری نیویۆرك كراوه، چه‌ندین ناوچه‌ی دیكه له ئه‌و وڵاته له لایه‌ن ئه‌رته‌شی ئامریكاوه كراوه‌ته ئامانج كه هێشتا سه‌باره‌ت به ئه‌م دوایین هێرشانه ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك بڵاو نه‌كراوه‌ته‌وه. شایانی باسه “دۆناڵد ترامپ” سه‌رۆك كۆماری ئا‌مریكا، له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاندووه كه ڕێگری له گه‌یشتن به ده‌سه‌ڵاتی “ماریا كۆرینا ماچادۆ” سه‌رۆكی ئۆپۆزیسیۆنی ده‌وڵه‌تی ڤه‌نزوێلا ده‌كه‌ن.
