ڕۆژی سێشه‌ممه ١٨ی سه‌رماوه‌ز، حوكمی له سه‌ر كار ده‌ر كردنی ٨ موعه‌لیم و چالاكی سنفی فه‌رهه‌نگیان له كوردستان، له لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه پێیان ڕاگه‌یندراوه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌م هه‌شت چالاكوانه ناوه‌كانیان بریتیه له ” مه‌جید كه‌ریمی، غه‌یاس نێعمه‌تی، جه‌هانگیر به‌همه‌نی، ئومید شاه محه‌ممه‌دی، په‌رویز ئه‌حسه‌نی، كاوه محه‌ممه‌د زاده، هیوا قوڕه‌یشی و سومه‌یه ئه‌ختر شومار”. هه‌روه‌ها ٦ موعه‌لیم و ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سنفی موعه‌لیمانی كوردستان به ناوه‌كانی “شه‌هرام كه‌ریمی، لوقمان ئه‌ڵڵامورادی و سه‌لاح حاجی میرزایی” بۆ ماوه‌ی ٦ مانگ تا یه‌ك ساڵ، له كاره‌كانیان دوو خراونه‌ته‌وه. هاوكات سێ موعه‌لیمی دیكه به ناوه‌كانی “نه‌سرین كه‌ریمی، له‌یلا زارعی و سلێمان عه‌بدی” حوكمی خانه‌نشینكرانی زۆره‌ملێیان به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه و موعه‌لمێكی دیكه‌ی خه‌ڵكی شاری سنه به ناسناوی “فه‌یسه‌ل نووری” بۆ پارێزگای كرماشان دوو خراوه‌ته‌وه.
