به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، دوو چالاكی كرێكاری له شاری سنه، له لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ئه‌و شاره‌وه بانگهێشت كراون و ده‌بێت ئه‌مڕۆ له‌و ناوه‌نده ئاماده بن.
به پێی ئه‌و ڕاپۆرتانه، “زانیار ده‌باغیان” به‌ندكراوی پێشووی سیاسی و چالاكی كرێكاری و هه‌روه‌ها “په‌یام قه‌تحی” چالاكی كرێكاری، ڕۆژی سێشه‌ممه ٩ی گوڵان، له پێوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فوونیدا، له لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاتی شاری سنه بانگهێشت كراون و پێویسته ئه‌مڕۆ خۆیان ڕاده‌ست بكه‌ن. جێگای ئاماژه‌یه ئه‌و دوو چالاكوانه پێشووتر له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیمه‌وه به بیانووی ناڕه‌وا و نایاسایی بانگهێشت یان ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.