کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

شه‌پۆلی سه‌ركوت و ده‌ستبه‌سه‌ركردنی چالاكانی مه‌ده‌نی له‌ ئێران

شه‌پۆلی سه‌ركوت و ده‌ستبه‌سه‌ركردنی چالاكانی مه‌ده‌نی له‌ ئێران

له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا، ١٤ سووختبه‌ر، چالاكی مه‌ده‌نی و ئه‌ندامی بنه‌ماڵه‌ دادخوازه‌كانی ئێران له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ٧ سووختبه‌ر له‌ شارستانی نیمڕووزی سه‌ر به‌ پارێزگای سیستان و به‌لووچستان له‌لایه‌ن سپای پاسدارانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و ده‌ست به‌ سه‌ر ئۆتۆمبێله‌كانیان دا گیراوه‌. له‌ شارستانی قه‌لعه‌ گه‌نج، دوو هاووڵاتی به‌لووچ به‌ ناوه‌كانی “پێنجشه‌ممه‌ و حسێن توركه‌مانی” كه‌ پێشتر له‌ ئاست چالاكییه‌كانی مه‌عه‌ده‌نی مسی ڕه‌مشك ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی بوو، له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه‌ ڕفێندراون. له‌ شاری پولده‌شت، چالاكێكی مه‌ده‌نی به‌ ناوی “عه‌لی محه‌ممه‌دزادگان” ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار ڕاگوێزراوه‌. له‌ ڕه‌شت، برای مێهران به‌سیر ته‌وانا، گیانبه‌ختكردووی شۆڕشی ژینا، به‌ ناوی “مه‌یسه‌م به‌سیر ته‌وانا” له‌لایه‌ن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانه‌وه‌ ڕفێندراوه‌ و “مێهرداد به‌ختیاری” مامۆی “پوویا به‌ختیاری”، له‌ گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی خه‌زه‌ڵوه‌ری ٩٨، ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه‌. هه‌روه‌ها له‌ شاری كرمان، شارومه‌ندێكی به‌هایی به‌ ناوی “مه‌تین فه‌هه‌ندژ سه‌عدی” به‌ هۆكارێكی نادیار ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گوازراوه‌ته‌وه‌.