له ڕۆژانی ڕابردوودا، سزای ٢٥ ساڵ زیندان به سه‌ر ژنێكی به‌هایی دا سه‌پێندراوه و سێ چالاكی به‌هایی له تاران ده‌ستبه‌سه‌ر كراون، هه‌روه‌ها خانووی چالاكێكی هونه‌ری و مه‌ده‌نی خه‌ڵكی ته‌ورێز له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌و پشكێندراوه و دادگاكانی كۆماری ئیسلامی بۆ دژبه‌رانی حیجابی ئیجباری جه‌رێمه‌ی سێ ملیۆن تمه‌نیان داناوه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ته‌ورێز هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر ماڵی باوكی فاتمه داداش زاده، چالاكی هونه‌ری و مه‌ده‌نی خه‌ڵكی ئه‌و شاره و وێڕای زه‌وتكردنی كه‌لووپه‌له شه‌خسییه‌كانی، خانووه‌كه‌یان به ته‌واوی پشكنیوه. له شاری تاران، سێ شارومه‌ندی به‌هایی به ناوه‌كانی شه‌یدا ڕۆحانی، شیده ته‌وه‌كۆلی و شیلا ته‌وه‌كۆلی له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ده‌ست به سه‌ر مۆبایله‌كانیان دا گیراوه. هه‌روه‌ها، ڕۆیا سابت، چالاكی مه‌ده‌نی به‌هایی خه‌ڵكی شیراز، له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی ئه‌و شاره به تۆمه‌ته‌كانی “هاوكاری له‌گه‌ڵ شارومه‌ندانی ئیسڕائیلی”، “تێكدانی ئه‌منیه‌تی وڵات” و “ته‌بلیغ دژ به ئیسلام” به ٢٥ ساڵ زیندان، سێ ملیۆن تمه‌ن جه‌ریمه، دوو ساڵ قه‌ده‌غه‌ی چوونه‌ده‌ره‌وه له وڵات، پێنج ساڵ قه‌ده‌غه‌ی چالاكی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و پێنج ساڵ بێبه‌ری بوون له خزمه‌تگوزارییه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان مه‌حكووم كراوه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، دادگای ڕژیم جه‌ریمه‌ی سێ ملیۆن تمه‌نیان بۆ دژبه‌رانی حیجابی ئیجباری داناوه و ئه‌گه‌ر كه‌سێك په‌رداختی نه‌كات، ڕێگه به چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی له دادگا ناده‌ن.