له ڕۆژانی ڕابردوودا، مه‌رزیه حسێنی، ڕۆژنامه‌وانی خه‌ڵكی قشم بۆ دادگای ئه‌و شاره بانگهێشت كراوه، هه‌روه‌ها مه‌هشید گه‌وهه‌ری مامۆستای زانكۆی خه‌ڵكی مه‌شهه‌د له سه‌ر كار ده‌ركراوه و گلاره عه‌باسی چالاكی سیاسی خه‌ڵكی تاران به ٣٣ مانگ زیندان مه‌حكووم كراوه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، لقی یه‌كی دادگای ئینقلابی قشم مه‌رزیه حسێنی، ڕۆژنامه‌وانی ئه‌و شاره‌ی به تۆمه‌ته‌كانی “بڵاوكردنی پڕۆپاگه‌ندا دژ به ڕژیم” و “بێڕێزی به به‌رپرسانی حكوومه‌ت” بۆ ئه‌و ناوه‌نده قه‌زاییه بانگهێشت كردووه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، لقی یه‌كی دادگای ئینقلابی مه‌شهه‌د، مه‌هشید گه‌وهه‌ری، مامۆستای ئه‌دبیاتی زانكۆی ئه‌و شاره‌ی به تۆمه‌ته‌كانی “تۆڕدانی حیجابی ئیجباری” و “چالاكی ته‌بلیغی دژی نیزام و له به‌رژه‌وه‌ندی گرووپه نه‌یاره‌كانی حكوومه‌ت” به ٩ مانگ زیندان مه‌حكووم كردووه، به‌ڵام سزاكه‌ی بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ ته‌علیق كراوه و بۆ هه‌میشه له سه‌ر كار ده‌ركراوه. هه‌روه‌ها، گلاره عه‌باسی چالاكی سیاسی خه‌ڵكی تاران، له‌لایه‌ن لقی ٣٣ی دادگای ئینقلابی ئه‌و شاره به تۆمه‌ته‌كانی “ئیجماع و ته‌بانی دژ به ئه‌منیه‌تی وڵات” و “ته‌بلیغ دژی نیزام” به ٣٣ مانگ زیندان سزا دراوه و سزاكه‌ی له دادگای پێداچوونه‌وه پشتڕاست كراوه‌ته‌وه.