ڕۆژی چوارشه‌ممه ٨ی خه‌رمانان، “حه‌سه‌ن باقری” مامۆستای زانكۆی حه‌كیم سه‌بزه‌واری به ٢٩ ساڵ پێشینه‌ی كاریه‌وه له‌سه‌ركار ده‌ركرا، هه‌روه‌ها خوێندكارێكی زانكۆی ته‌ربیه‌ت موده‌ڕس و ده‌بیری پێشووی شۆرای سنفی زانكۆی عیلم و سه‌نعه‌ت به ناوی “مۆعه‌یه‌د مێهدیان” بۆ ماوه‌ی حه‌وت مانگ له خوێندن دوور خرایه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، تا به ئه‌مڕۆ ٢٤ مامۆستای زانكۆ، ٢٠ خوێندكاری زانكۆی زه‌نجان و ٤٠ خوێندكاری زانكۆی یه‌زد و ده‌یان خوێندكاری دیكه له زانكۆكانی تاران، هونه‌ر، به‌هه‌شتی و …..هه‌تد بۆ ماوه‌ی چه‌ند ترم له خوێندن دوور خراونه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها په‌روه‌نده‌ی قه‌زایی بۆ ٢٠٠ خوێندكاری زانكۆی ئه‌میركه‌بیر ساز كراوه و پله‌ی ٨٠ موعه‌لیم له لایه‌حه‌ی ڕیزبه‌ندی كه‌م كراوه‌ته‌وه و چه‌ندین موعه‌لیمی دیكه‌ی ناچار به خانه‌نشینی زۆروملێ كراون.