له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه به ساڵڕۆژی شۆڕشی “ژینا”، ڕۆژی دووشه‌ممه ٦ی خه‌رمانان، بنه‌ماڵه‌ی هه‌میشه زیندوو “حه‌نانه كیا” له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه بانگهێشت كران و مامۆستایه‌كی زانكۆی به‌هه‌شتی به ناوی “ڕۆهام ئه‌فغانی خوراسكانی” له‌سه‌ر كار ده‌ركرا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “وه‌حید كیا” باوكی حه‌نانه و “مه‌عسوومه ئازه‌ری” دایك و “هلیا”ی خۆشكی له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاتی شاری ئامۆله‌وه بانگهێشت و هه‌ڕه‌شه‌یان لێ كراوه كه له ڕۆژی ٢٥ی خه‌رمانان دا به‌شداری ناڕه‌زایه‌تیه‌كان نه‌بن و هیچ مه‌راسمێك به‌ڕێوه نه‌به‌ن. هه‌روه‌ها دكتۆر “ڕۆهام خوراسكانی” ئه‌ندامی ده‌سته‌ی زانیاریی كۆلێژی میعماری و شارسازی زانكۆی به‌هه‌شتی به بیانووی پشتیوانی كردنی له خوێندكاران و ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی ساڵی ڕابردوو، هاوشێوه‌ی چه‌ندین هاوكاری دیكه‌ی له سه‌ركار ده‌ر كراوه.