ڕۆژی شه‌ممه ١٤ی گه‌لاوێژ، پۆلیسی توركیا ٥٥ په‌نابه‌ری بیانی ده‌ستبه‌سه‌ر و به مه‌به‌ستی دیپۆرتكردنه‌وه ڕه‌وانه‌ی كه‌مپه‌كان كرد.
به‌پێی ڕاپۆرتی میدیاكانی توركیا، پۆلیسی ئه‌و وڵاته ٥٥٦ په‌نابه‌ری نایاسایی كه زۆربه‌یان خه‌ركی وڵاتانی میسر، ئه‌فغانستان، پاكیستان، ئێران، فه‌له‌ستین و مه‌راكش بوون له سنووری یۆنان ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ كه‌مپه‌كانی دیپۆرتكردنه‌وه گواستۆته‌وه. شیاوی باسه كه پاش هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆك كۆماری له توركیا و مانه‌وه‌ی “ڕه‌جه‌ب ته‌یه‌ب ئه‌ردۆغان” له ده‌سه‌ڵات، ڕێككه‌وتنێك له نێوان یه‌كێتی ئورووپا و وڵاتانی یۆنان و توركیا، واژۆ كرا كه به‌پێی ئه‌و ڕێككه‌وتننامه‌یه ڕێگه به ده‌ربازبوونی په‌نابه‌ران بۆ نێو خاكی ئه‌و یه‌كێتیه ده‌گیرێت. هه‌ر به هۆی ئه‌و ئاسته‌نگی و گوشارانه‌ی له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تانی توركیا و یۆنانه‌وه ساز كراوه، ده‌یان په‌نابه‌ر له نێو ئاودا خنكاون و به هه‌زاران په‌نابه‌ر دیپۆرتی وڵاته‌كانیان كراون.
