ڕۆژی هه‌ینی ٧ی گوڵانی ١٤٠٣، ١٩ شارومه‌ندی كوردی دیكه له ئوستانی جزیر و له شاری شڕنا‌خ له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كران.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژه دادستانی توركیا به هاوكاری ده‌زگای میت و پۆلیسی ئه‌و وڵاته ئۆپراسیۆنێكیان له ژێر ناوی به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ مه‌ترسییه‌كان ده‌ست پێكردووه و له‌و ماوه‌یه‌دا ده‌یان ڕۆژنامه‌وان، چالاكی سیاسی و مه‌ده‌نی له شاره‌كانی باكووری كوردستان، ئیستانبوول و ئانكارا ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. هاوكات ئه‌رته‌شی توركیا به بیانووی ئۆپراسیۆنی سه‌ربازی شاری جووله‌مێرگ و گونده‌كانی به ته‌واوی گه‌مارۆ داوه و ڕێگه نادات كه‌شاوه‌زران و كار و چالاكییه‌كانی ڕۆژانه‌یان ئه‌نجام بده‌ن.