ڕۆژانی چوارشه‌ممه و پێنجشه‌ممه ١٨ و ١٩ی ڕێبه‌ندان، دوو چالاكی مه‌ده‌نی ئازه‌ری به ناوه‌كانی “عه‌بدۆڵڵا واحدی” و “تاهر ته‌قه‌وی” له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی چوارشه‌ممه هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كان هێرشیان كردۆته سه‌ر ماڵی “عه‌بدۆڵڵا واحدی” و ناوبراویان به توندووتیژییه‌وه ڕفاندووه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه ڕۆژی پێنجشه‌ممه پارێزه‌رێكی دادگوسته‌ری به ناوی “تاهر ته‌قه‌وی” له ماڵی یه‌كێك له دۆستانی له شاری كه‌ره‌ج ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه. شایانی باسه كه له ڕۆژانی ڕابردوودا، به‌لانیكه‌م ٩ چالاكی ئازه‌ری له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. له هه‌واڵێكی دیكه‌دا پێنج شارومه‌ندی به‌لووچی ده‌ستبه‌سه‌ركراو له زاهیدان، ڕۆژی ڕابردوو بۆ گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی بیرجه‌ند گوازراونه‌ته‌وه و چاره‌نووسیان نادیاره.