ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٦ی گه‌لاوێژ، هێزه‌كانی سه‌ر به توركیا له شاری گرێسپی له ڕۆژئاوای كوردستان، ١٢ هاووڵاتی كوردیان ڕفاند و له پارێزگای جووله‌مێرگی توركیاش هێزه‌كانی پۆلیس ٣٠ كه‌سیان ده‌ستبه‌سه‌ر كرد.
به‌پێی زانیارییه‌كان، هێزه ئیسلامگه‌راكانی سه‌ر به ده‌وڵه‌تی توركیا له شاری گرێسپی داگیركراو دا ١٢ شارۆمه‌ندی كوردیان ڕفاند كه دوو كه‌سیان منداڵانی ته‌مه‌ن ژێر ١٦ ساڵ بوون و بۆ ئازادكردنی هه‌ر یه‌كه‌یان داوای هه‌زار دۆڵار پاره‌یان كردووه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه له پارێزگای جووله‌مێرگ و شاری حه‌كاری، ٣٠ كه‌س كه به‌شێكیان دایكانی ئاشتی بوون، له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پۆلیسه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ گرتووخانه گوازرانه‌وه.