چه‌ند ڕۆژ به‌دوای هێرشی ئینتحاری له ئانكارای پایته‌ختی توركیا، پۆلیس و ده‌زگای ئه‌منیه‌تی ئه‌و وڵاته شه‌پۆلێكی به‌رینی ڕفاندن و ده‌ستبه‌سه‌ركردنی هاووڵاتیانی كوردیان ده‌ستپێكردووه.
به‌وته‌ی “عه‌لی یهرلێكایا” وه‌زیری كیشوه‌ری توركیا، پۆلیس و ده‌زگای ئه‌منیه‌تی ئه‌و وڵاته ئۆپراسیۆنێكی به‌رینیان له ١٦ ئوستان ده‌ست پێكردووه و تا به ئێستا نزیكه‌ی ٩٢٧ كه‌س ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له به‌رانبه‌ر ساختمانی وه‌زاره‌تی كیشوه‌ر و پاڕله‌مانی توركیا ڕوویدا كه به‌هۆیه‌وه دوو هێرشبه‌ره‌كه كوژران و دوو هێزی پۆلیسیش بریندار بوون، پاش ئه‌و ته‌قینه‌وه “پ.ك.ك” به‌رپرسیاره‌تی هێرشه‌كه‌ی له ئه‌ستۆ گرت و هێزی ئاسمانی ئه‌و وڵاته هێرشێكی به‌رینی كرده سه‌ر بنكه و باره‌گاكانی ئه‌و حیزبه له باكووری هه‌رێمی كوردستان.
