له درێژه‌ی سه‌ركوتگه‌رییه‌كانی كۆماری ئیسلامی دا، ٨٢ هاووڵاتی له پارێزگاكانی گیلان، گوڵستان و مازه‌نده‌ران له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ٤٣ كه‌س له پارێزگای گیلان، ٢١ كه‌س له پارێزگای گوڵستان و ١٨ كه‌س له پارێزگای مازه‌نده‌ران به بیانووی هاوكاری له‌گه‌ڵ ئیسڕائیل و تێكدانی ئه‌منیه‌تی وڵات ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. هه‌روه‌ها ڕۆژی ڕابردوو له شارستانی خاش شارومه‌ندێكی به‌لووچ به ناوی محه‌ممه‌دڕه‌زا مولازهی ته‌مه‌ن ٢٧ ساڵ و ژنێك و سێ پیاو له شارستانی كۆهبه‌نان به توندووتیژییه‌وه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ته‌وه ڕفێندراون و هیچ زانیارییه‌ك له سه‌ر چاره‌نووسیان له‌به‌رده‌ستدا نییه.