له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردووا، ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانی كۆماری ئیسلامی ٢٠ هاووڵاتیان له شاره جۆراوجۆره‌كانی ئێران به شێوه‌ی نایاسایی ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم له شاری كه‌ره‌ج “سومه‌یه مه‌عسوومی”، له پیرانشار ١١ كه‌سیان به‌ناوه‌كانی “ئه‌حمه‌د و شاهۆ عهبدۆڵڵاپور”، “مه‌حموود و عه‌بدۆڵڵا قه‌نبه‌ری وه‌ند”، “سینا دهشمیز”، “قادر محه‌ممه‌دپور”،”وه‌فا ڕه‌سووڵی ئازه‌ر” و “فه‌خره‌دین و قادر ئومیدفهر”، له شاری سنه پێنج هاووڵاتی به‌ناوه‌كانی “سه‌یوان فاتحی”، “فه‌رهاد گه‌وێڵی”، “شۆڕش مكانیك”، “سه‌یوان فاتحی” و “فائیزه موده‌ڕس گورجی”، له شاری تاران دوو لاو به‌ناوه‌كانی “میلاد ئارموون” و “مه‌هسا ساڵحی”یان ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گواستۆته‌وه.