کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

شه‌پۆلی ده‌ستبه‌سه‌ركرانی پزیشكان به‌ هۆی ده‌رمانی بریندارانی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی مانگی ڕابردوو

شهپۆلی دهستبهسهركرانی پزیشكان به هۆی دهرمانی بریندارانی ن

 

له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا، به‌ ده‌یان پزیشك و كادری ده‌رمان له‌ شاره‌ جیاوازه‌كانی ئێران و كوردستان، به‌ هۆی ده‌رمانكردنی بریندارانی ڕه‌وتی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی مانگی ڕابردوو، ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی له‌ چه‌ندین شار و شارۆچكه‌ی ئێران و كوردستان، هێرشیان كردووه‌ته‌ سه‌ر ماڵ، شوێنی كار و هه‌روه‌ها نه‌خۆشخانه‌كان و كۆمه‌ڵێكی زۆر له‌ په‌ره‌ستاران و كادری ده‌رمان به‌ بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی و به‌ توندوتیژییه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. سه‌رچاوه‌ ئاگاداره‌كان ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ به‌ ته‌نیا له‌ نه‌خۆشخانه‌ی “گوڵسار”ی شاری ڕه‌شت، به‌ ده‌یان ته‌رمی هاووڵاتیان ڕه‌وانه‌ی ساردخانه‌ كراوه‌ و هه‌روه‌ها زیاتر له‌ ١٠ كچی ته‌مه‌ن ١٧ و ١٨ ساڵ، كه‌ به‌ ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌ سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیم بریندار ببوون، گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.