کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

شه‌پۆلی ده‌ستبه‌سه‌ركرانی هاووڵاتیان له‌ كوردستان

شه‌پۆلی ده‌ستبه‌سه‌ركرانی هاووڵاتیان له‌ كوردستان 1

له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا، ٧ شارومه‌ندی دیكه‌ له‌ شاره‌كانی سه‌قز، شنۆ، مهاباد، ورمێ و سه‌رده‌شت له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌كانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، دوو هاووڵاتی خه‌ڵكی گوندی “خورده‌لوكی”ی سه‌ر به‌ شاری سه‌قز به‌ ناوه‌كانی “فه‌ردین نوری” و “فایق ڕه‌شیدیان”، دوو گه‌نجی خه‌ڵكی گوندی سۆفیان و شنۆ به‌ ناوه‌كانی “هێمن شامحه‌ممه‌دی” و “ڕه‌سووڵ پورخزری”، هاووڵاتیه‌ك له‌ شاری مهاباد به‌ ناوی “فایق قادرزاده‌”، به‌ندكراوێكی سیاسی پێشوو له‌ ورمێ به‌ ناوی “كه‌یوان ڕه‌شۆزاده‌” و هاووڵاتیه‌كی خه‌ڵكی سه‌رده‌شت به‌ ناوی “ئیسماعیل عوسمانی” له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ته‌وه‌ به‌ بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی و به‌ توندووتیژییه‌وه‌ ڕفێندراون.