کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

شه‌پۆلی ده‌ستبه‌سه‌ركرانی هاووڵاتییان له‌ شاره‌ جۆراوجۆره‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان

شه‌پۆلی ده‌ستبه‌سه‌ركرانی هاووڵاتییان له‌ شاره‌ جۆراوجۆره‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی

له‌ ماوی ڕۆژانی ڕابردوودا هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ڕژیم چه‌ندین هاووڵاتی دیكه‌یان ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیاریان گواستۆته‌وه‌.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ڕژیم له‌ شاری بۆكان دوو هاووڵاتییان به‌ناوه‌كانیڕزگار ئه‌ڵماسی  وسه‌لاح ئیلخانی زاده‌ له‌ شوێنی كاره‌كه‌یان ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیاریان گواستۆته‌وه‌، هه‌روه‌ها له‌شاری كامیارانیش ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ڕژیم ده‌ستی كردووه‌ به‌ ڕه‌شبگیری هاووڵاتییان و چه‌ندین كه‌سیان ده‌ستبه‌سه‌ركردووه‌ و هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر چاره‌نووسیان له‌به‌رده‌ستدا نییه‌.