له سه‌روبه‌ندی شۆڕشی “ژینا”دا كچان و كوڕانی ئازادیخواز و به‌رابه‌ری ته‌ڵه‌ب له شاره جۆراوجۆره‌كانی ئێران، به نووسینی دروشم له‌سه‌ر دیواره‌كان بانگه‌شه‌ی به‌شداری به‌رینی خه‌ڵك له ڕۆژی ٢٥ی خه‌رمانان ده‌كه‌ن.
به‌پێی ئه‌و وێنه و ویدیۆیانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، كچان و كوڕانی ئازادیخواز به بڵاوكردنی تراكت و نووسینی دروشم پشتیوانی خۆیان له خه‌ڵكی به‌لووچستان و بنه‌ماڵه‌ی دادخوازانی سه‌رانسه‌ری ئێران ڕاگه‌یاندووه و داوا له خه‌ڵكی ئازادیخوازی ئێران ده‌كه‌ن كه بۆ ڕۆژی ٢٥ی خه‌رمانان به‌شداری به‌رین له خۆپێشاندانه‌كان بكه‌ن.