ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٠ی خه‌رمانان، به ده‌یان وێنه‌ی دروشم نووسین له شاره‌كانی كوردستان و ئێران به ده‌ستمان گه‌یشت و لاوانی ئازادیخواز ڕایانگه‌یاند كه بۆ ساڵڕۆژی شۆڕشی “ژینا” ئاماده‌ن.
كچان و كوڕانی ئازادیخواز و به‌رابه‌ری ته‌ڵه‌ب له شاره‌كانی پارێزگای ئیلام به نووسینی دروشم داویان له خه‌ڵك كرد ڕۆژی ٢٥ی خه‌رمانان شه‌قامه‌كان بكه‌ن به گۆڕه‌پانی خه‌بات دژی ڕژیمی جه‌نایه‌تكاری ئیسلامی. له شاره‌كانی ئیسفه‌هان و تاران كچان و كوڕانی شۆڕشگێڕ هه‌زاران تراكتیان له نێو شه‌قام و گه‌ڕه‌كه‌كانی شاردا بڵاو كرده‌وه و ئاماده‌یی خۆیان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌گانی ڕژیم ده‌ربڕی.