له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه به ساڵڕۆژی گیانبه‌ختكردنی “ژینا ئه‌مینی” و ده‌ستپێكی شۆڕشی “ژن،ژیان،ئازادی”، كچان و كوڕانی ئازادیخواز دیواری شاره‌كانی كوردستان و ئێرانیان به دروشمی دژه حكوومه‌ت نه‌خشاند.
به‌پێی ئه‌و وینه و ویدیۆیانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتووه، كچان و كوڕانی ئازادیخواز و به‌رابه‌ری ته‌ڵه‌ب له شاره‌كانی كوردستان و ئێران دیواره‌كان به دورشمی “مه‌رگ بۆ خامنه‌یی” و “ژن،ژیان،ئازادی” ده‌نه‌خشێنن و له هه‌ندێك شاریش وه‌كوو مه‌ریوان و سه‌قز به بڵاوكردنی تراكت داوا له هاونیشتمانیان ده‌كه‌ن بۆ ساڵڕۆژی گیانبه‌ختكردنی “ژینا ئه‌مینی” و ده‌ستپێكی شۆڕشی “ژن،ژیان،ئازادی” به‌شداری له ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی ٢٥ی خه‌رمانان بكه‌ن.
