ڕۆژی شه‌ممه ١٨ی خه‌رمانان، لاوانی ئازادیخوازی كامیاران و سنه له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه به ساڵڕۆژی شۆڕشی “ژینا”، دیواری شاره‌كانیان به دروشمی دژه حكوومه‌ت نه‌خشاند.
به‌پێی ئه‌و وێنه و ویدیۆیانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتووه، كچان و كۆڕانی ئازادیخواز و به‌رابه‌ری ته‌ڵه‌ب له شاره‌كانی سنه و كامیاران به بڵاوكردنی تراكت داوایان له خه‌ڵكی ئازادیخواز كرد له خۆپێشاندانه‌كانی ساڵڕۆژی گیانبه‌ختكردنی “ژینا ئه‌مینی” و ده‌ستپێكی شۆڕشی “ژن،ژیان،ئازادی”، به‌شدار بن و خۆیان بۆ چالاكییه‌كانی ئه‌و ڕۆژه ئاماده بكه‌ن. هه‌روه‌ها لاوانی شۆڕشگێڕ به دروشم نووسین درێژه‌یان به خه‌بات دژبه ڕژیمی جه‌نایه‌تكاری ئیسلامی دا و داویان كرد لاوانی كوردستان خۆیان بۆ شه‌پۆلی دووهه‌می شۆڕش ڕێك بخه‌ن.