له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا، حوكمی ئێعدامی شه‌ش به‌ندكراو له زیندانه‌كانی نه‌جه‌ف ئاباد، كاشان، یه‌زد، بیرجه‌ند و گورگان به تۆمه‌ته‌كانی په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر و كوشتنی به ئه‌نقه‌ست جێبه‌جێ كراوه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، دوو به‌ندكراو كه ناسناویان هێشتا ئاشكرا نه‌كراوه له زیندانه‌كانی نجه‌ف ئابادی ئیسفه‌هان و یه‌زد به تۆمه‌ته‌كانی په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر و كوشتنی به ئه‌نقه‌ست له‌سێداره دراون. هه‌روه‌ها حوكمی ئێعدامی دوو به‌ندكراوی به‌لووچ به ناوه‌كانی “ئیبراهیم نه‌هتانی” و “عه‌بدۆلغه‌فوور گورگی” به تۆمه‌تی بازه‌رگانی به مادده‌ی هۆشبه‌ر له زیندانی بیرجه‌ند جێبه‌جێ كراوه. له زیندانه‌كانی كاشان و گورگانیش دوو به‌ندكراو به ناوه‌كانی “ڕه‌زا عه‌یوه‌زی” و “حه‌سه‌ن ڕه‌هبه‌ر” به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر ئێعدام كراون. به‌پی ئاماری ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ، له ساڵی ٢٠٢٣ی زایینی‌دا، ده‌زگای قه‌زایی كۆماری ئیسلامی، به‌لانیكه‌م ٨٠٠ به‌ندكراوی له‌سێداره داوه.