کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

شه‌پۆلی ئێعدامی به‌ندكراوان له‌ ئێران و بێده‌نگی كۆمه‌ڵگای جیهانی

شه‌پۆلی ئێعدامی به‌ندكراوان له‌ ئێران و بێده‌نگی كۆمه‌ڵگای جیهانی

لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا، سزای لە سێدارەدانی ١١ بەندکراو بە تۆمەتەکانی، پەیوەندیدار بە ماددەی هۆشبەر، هەڵگرتنی چەکی بێ‌مۆڵەت و کوشتنی بە ئەنقەست لە بەندیخانەکانی ئیسفەهان، مەشهەد، قزلحەساری کەرەج و خوڕەم‌ئاوا جێبەجێ کراوه‌.

بەپێی ڕاگەیاندنی ناوەندی مافی مرۆڤی ئێران، ئەو بەندکراوانەی کە لە ڕۆژانی ڕابردوو سزاکەیان جێبەجێ کراوه‌ و ناسنامەیان پشتڕاست کراوەتەوە بریتین لە: محەمەدجەواد کەریمی، شاهڕۆخ سەعیدخانی و معاون میرجەهانی لە بەندیخانەی ئیسفەهان، مەحموود شەهرەکی، محەمەدڕەزا میرداوەر، مەجید قەدیری و زاهێر سەفەری لە بەندیخانەی مەشهەد، جەلیل ئێقبالی، فەرامەرز ئێنحێساری و ئەجمەل عەزیزی لە بەندیخانەی قزلحەساری کەرج و موستەفا روزبەهانی لە بەندیخانەی خوڕەم‌ئاباد. هەروا جێگای ئاماژەیە كه‌ سێ کەس لە ئێعدامكراوان شارۆمەندی وڵاتی ئەفغانستان بوون و ناسناویان بۆ ڕای گشتی ئاشكرا نه‌كراوه‌.