له ڕۆژانی ڕابردوودا، حوكمی ئێعدامی ٨ به‌ندكراو له زیندانه‌كانی كرماشان، هه‌مه‌دان، تایباد و شیراز به تۆمه‌ته‌كانی په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر و كوشتنی به ئه‌نقه‌ست جێبه‌جێ كراوه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، دوو به‌ندكراو به ناوه‌كانی “مه‌یسه‌م فه‌رهادی” و “ڕه‌زا به‌ختیاری” له زیندانی دیزڵاوای كرماشان به تۆمه‌تی كوشتنی به ئه‌نقه‌ست له سێدار دراون. هه‌روه‌ها شه‌ش به‌ندكراو به ناوه‌كانی “ئه‌بۆلفه‌زل ئازادی”، “ڕه‌مه‌زان تاهری”، “خه‌لیل عالیزهی”، “ئه‌میرمحه‌ممه‌د فه‌راهانی”، “سه‌جاد ئه‌رزه‌نده” و “محه‌ممه‌دڕه‌زا حسێن زاده” له زیندانه‌كانی هه‌مه‌دان، تایباد و شیراز به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به مادده هۆشبه‌ره‌كان له سێداره دراون.