ماوه‌ی شه‌ش ڕۆژه ٩ به‌ندكراو به ناوه‌كانی خه‌لیل خه‌سره‌جی، ڕه‌زا مه‌عاوی، نادر هه‌لیچی، محه‌ممه‌د مه‌روانی، هادی حه‌یده‌ری، حه‌سوون دلفی، یوونس غه‌رباوی، حسێن سیلاوی و عه‌لی بهروایه مانیان له خواردن گرتووه و گیانیان له مه‌ترسی دایه.
به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی ئێران، ئه‌و ٩ شارومه‌نده عه‌ره‌به له‌لایه‌ن سپای پاسدارانه‌وه په‌روه‌نده‌سازیان بۆ كراوه و دژ به بێبه‌شكردنیان له ده‌رمان و خراپی دۆخی زیندان مانیان له خواردن گرتووه. به‌ندكراوانی مانگرتوو ڕایانگه‌یاندووه كه له ده‌ستڕاگه‌یشتن به پارێزه‌ر و چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كانیان بێبه‌ری كراون و خوازیاری ڕوونكردنه‌وی چاره‌نووسیانن. جێگای ئاماژه‌یه كه ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٣ی ڕه‌شه‌مه، نادر هه‌لیچی به‌هۆی تێكچوونی باری ته‌ندرووستی ڕه‌وانه‌ی ده‌رمانگا كراوه.