کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

شه‌ست و یه‌كه‌مین حه‌فته‌ی كارزاری نا بۆ سێداره‌ له‌ ئێران

شه‌ست و یه‌كه‌مین حه‌فته‌ی كارزاری نا بۆ سێداره‌ له‌ ئێران 1

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٥ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٤، به‌ندكراوانی ٣٨ به‌ندیخانه‌ی ئێران بۆ شه‌ست و یه‌كه‌مین حه‌فته‌ی به‌رده‌وام دژ به‌ سزای سێدراه‌ مانیان له‌ خواردن گرت.

به‌شداربووانی ئه‌و كه‌مپه‌ینه له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایانگه‌یاندووه‌ كه‌ ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم له‌ ساڵی ١٤٣٠ دا هه‌زار و ١٥٠ به‌ندكراو، له‌وانه ٣٨ ژنی له‌ سێداره‌ داوه‌. له‌و ڕێژه‌یه‌دا ١٣٥ به‌ندكراو به‌لووچ، ١٠٤ به‌ندكراو كورد و پێنج به‌ندكراو سیاسی و عه‌قیده‌تی بوون و ٨ كه‌س له‌ پێش چاوی خه‌ڵك دا له‌ سێداره‌ دراون.