ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٣ی گوڵان، به‌ندكراوانی ٤١ به‌ندیخانه‌ی ئێران بۆ شه‌ست و هه‌شته‌مین حه‌فته‌ی به‌رده‌وام دژ به سزای سێداره مانیان له خواردن گرت.
مانگرتووان له به‌یاننامه‌یه‌كی هاوبه‌ش دا ڕایانگه‌یاند: ده‌ركردنی سزای سێداره و ئێعدامی به‌ندكراوان له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامییه‌وه درێژه‌ی هه‌یه. له سه‌ره‌تای مانگی گوڵانه‌وه تا به ئه‌مڕۆ ٩٦ به‌ندكراو له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه له سێداره دراون،واته، ڕۆژانه چوار كه‌س ئێعدام كراون. له ڕۆژانی ڕابردوودا په‌یمان فه‌ره‌ح ئاوه‌ر و ئێحسان فه‌ریدی به تۆمه‌تی بێ بنه‌ماه‌ی موحاره‌به به ئێعدام مه‌حكووم كراون و ئه‌بێ ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ له سه‌ر به‌رپرسانی قه‌زایی كۆماری ئیسلامی سكاڵا تۆمار بكه‌ن.