به‌یانی سێشه‌ممه ٣٠ی گوڵان، به‌ندكراوانی ٤٤ به‌ندیخانه‌ی ئێران بۆ شه‌ست و نۆهه‌مین حه‌فته‌ی به‌رده‌وام دژ به ئێعدامی به‌ندكراوان مانیان له خواردن گرت.
به‌ندكراوانی مانگرتوو له به‌یاننامه‌یه‌كی هاوبه‌ش دا ڕیانگه‌یاند: له باروودۆخێكدا كه وڵات له‌گه‌ڵ گه‌نده‌ڵی سیستماتیك و زۆڵم و زۆری حكوومه‌ت به‌ره‌وڕوو بووه‌ته‌وه و شارومه‌ندانی ئێرانی تووشی ده‌یان كێشه‌ی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی بوون، ده‌سه‌ڵات خه‌ڵكی له ئاو، كاره‌با و ده‌رمان بێبه‌ش كردووه و وڵامی ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵك به حوكمی ئێعدام ئه‌داته‌وه. له سه‌ره‌تای مانگی گوڵانی ئه‌مساڵه‌وه تا به ئه‌مڕۆ به لانیكه‌م ١٢٩ به‌ندكراو له‌وانه چوار ژن و دوو منداڵ له زیندانه‌كانی ئێران له‌سێداره دراون، بێده‌نگی له به‌رانبه‌ر ئه‌و جه‌نایه‌ته به‌هێزكردنی حكوومه‌ته و نابێ ڕێگه بده‌ین ڕۆڵه‌كانی نیشتمان به ئاسانی له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامییه‌وه له‌سێداره بدرێن.