به‌یانی سێشه‌ممه ٩ی گوڵان، به‌ندكراوانی سیاسی ڕاگیراو له ٤٢ به‌ندیخانه‌ی ئێران بۆ شه‌ست و شه‌شه‌مین حه‌فته‌ی به‌رده‌وام دژ به سزای ئێعدام مانیان گرت.
به په‌یوه‌ست بوونی به‌ندكراوانی زیندانی سنه به كارزاری سێشه‌ممانه‌ی نا بۆ سێداره، ڕێژه‌ی ئه‌و به‌ندیخانانه‌ی په‌یوه‌ست به‌و كه‌مپه‌ینه بوون گه‌یشتووه‌ته ٤٢ زیندان. به‌ندكراوانی مانگرتوو له به‌یاننامه‌یه‌كی هاوبه‌ش دا وێڕای ئاماژه‌دان به ڕووداوی دڵته‌زێنی ته‌قینه‌وه له به‌نده‌ر ڕه‌جایی، سه‌ره‌خۆشی خۆیان ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردووان گرت و ڕایانگه‌یاند: ده‌سه‌ڵاتدارانی زاڵم و سپای پاسداران له ئاست ئه‌و ڕووداوه به‌رپرسیارن و ئه‌بێ محاكمه بكرن. مانگرتووان هه‌روه‌ها ڕۆژی جیهانی كرێكاریان له هه‌موو كرێكارانی ئێران پیرۆزبایی كرد و وتیان: كارگه‌ران، موعه‌لیمان، خانه‌نشینكراوان، هونه‌رمه‌ندان، نووسه‌ران و شاعیران به‌رانبه‌ر به سزای ئێعدام وه‌ستاون و دروشمی “نا بۆ ئێعدام” ئه‌ڵێنه‌وه، به‌ڵام كۆماری په‌ت و سێداره ڕۆژ نییه چه‌ند به‌ندكراو له سێداره نه‌دات. كۆماری ئیسلامی له ڕێگه‌ی سه‌ركوت هه‌وڵی دواخستنی ڕووخانی ئه‌دات، به‌ڵام ئێمه به یه‌كڕیزیمان ده‌توانین ئه‌و ڕژیمه جه‌نایه‌تكاره له ڕووخان نزیك بكه‌ینه‌وه و كۆتایی به كۆمه‌ڵكوژی خه‌ڵكی بێ تاوان له‌لایه‌ن ڕژیمه‌وه بێنین.