به‌یانی سێشه‌ممه ١٩ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٤، به‌ندكراوانی ٣٨ زیندانی ئێران بۆ شه‌ست و سێهه‌مین حه‌فته‌ی به‌رده‌وام دژ به سزای سێداره مانیان له خواردن گرت.
شه‌ست و سێهه‌مین حه‌فته‌ی كارزاری سێشه‌ممانه‌ی نا بۆ ئێعدام له حاڵێكدا ده‌ستی پێكردووه كه داوای دووباره دادگاییكردنی په‌خشان عه‌زیزی له‌لایه‌ن دیوانی باڵای وڵاته‌وه بۆ جارێكی دیكه ڕه‌د كراوه و ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم، چالاكێكی كرێكاری خه‌ڵكی گیلان به ناوی كه‌ریم خۆجه‌سته‌ی به به‌غی تۆمه‌تبار كردووه. هه‌روه‌ها له دوو ڕۆژی ڕابردوودا به لاینكه‌م ده به‌ندكراوی ڕاگیراو له زیندانی قزلحه‌سار به مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی سزای سێداره، ڕه‌وانه‌ی به‌ندی تاكه‌كه‌سی كراون. هاوكات شۆرای مافی مرۆڤی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بڕیارنامه‌یه‌كی تازه‌ی دژ به كۆماری ئیسلامی په‌سه‌ند كردووه و كۆمیته‌ی دۆزینه‌وه‌ی ڕاستیه‌كان ئه‌ركی ڕێپۆرتێری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانی له كاروباری ئێران بۆ ماوه‌ی یه‌ك ساڵی دیكه درێژ كردووه‌ته‌وه.