کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

شه‌رمه‌زاركردنی سزای سێداره‌ی په‌خشان عه‌زیزی و وریشه مورادی له‌لایه‌ن كرێكارانی سنه‌

شه‌رمه‌زاركردنی سزای سێداره‌ی په‌خشان عه‌زیزی و وریشه مورادی له‌لایه‌ن

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٢٣ی به‌فرانبار، كۆمه‌ڵێك له‌ كرێكارانی چه‌پ و كۆمۆنیستی شاری سنه‌ له‌ به‌یاننامه‌یه‌ك دا سه‌پاندنی سزای نامرۆڤانه‌ی ئێبعدامیان به‌سه‌ر په‌خشان عه‌زیزی و وریشه مورادی به‌ توندی شه‌رمه‌زار كرد.

له‌ به‌شێكی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌دا هاتووه‌، ئێمه‌ كرێكارانی چه‌پ و كۆمۆنیستی شاری سنه‌ حوكمی نامرۆڤانه‌ی ئێعدامی په‌خشان عه‌زیزی و وریشه مورادی مه‌حكووم ده‌كه‌ین. حوكمی ئێعدامی په‌خشان، ئه‌م كچه‌ دڵسۆز و بێ تاوانه دڵی هه‌ر مرۆڤێك ده‌له‌رزێنێت، به‌و بۆنه‌وه‌ داوای هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی خێرای حوكمی ئێعدامی ئه‌و دوو به‌ندكراوه‌ سیاسییه‌ ده‌كه‌ین. هه‌روه‌ها داوا هه‌موو ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ و چالاكانی ئازادیخواز له‌ سه‌رانسه‌ری جیهان ده‌كه‌ین بۆ هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سزای سێداره‌ی په‌خشان عه‌زیزی تێ بكۆشن.