به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ٦٠٣ منداڵی خه‌ڵكی مهاباد به‌هۆی هه‌ژاری و ده‌ستكورتی بنه‌ماڵه‌كانیانه‌وه له درێژه‌دان به پڕۆسه‌ی خوێندن دوور كه‌وتوونه‌ته‌وه.
به‌وته‌ی به‌رپرسانی ئامووزش و په‌روه‌رشی مهاباد، له‌و ڕێژه‌یه ٥١٣ كه‌س له نێو شاری مهاباد شناسایی كراون و ٩٠ كه‌سیش له گونده‌كانی سه‌ر به‌و شاره بوونیان هه‌یه كه به‌هۆی هه‌ژاریه‌وه وازیان له‌خوێندن هێناوه. به‌پێی توێژینه‌وه‌كان، هه‌ژاری بنه‌ماڵه‌كان، منداڵی كار بوون به‌هۆی بێ سه‌رپه‌ره‌شت بوون یان سه‌رپرشتی خراو، نه‌بوونی ناوه‌ندێكی تایبه‌ت بۆ پاراستنی مافی منداڵان، ڕه‌وه‌ندی خسووسی سازی مه‌دره‌سه‌كان و كۆچ كردن له نێوخۆ و ده‌روه‌ی وڵات له سه‌ره‌كی ترین هۆكاره‌كانی دووركه‌وتنه‌وه‌ی منداڵانه له درێژه‌دان به پڕۆسه‌ی خوێندن. شایانی باسه كه به‌پێی ئاماره‌كانی ڕژیم له ئێستادا ٨ هه‌زار و ١٧٢ كه‌س بێ سه‌واد له شاری مهاباد بوونیان هه‌یه كه ٦٤٧ كه‌سیان پیاو و ٦ هه‌زار و ٥٢٥ كه‌سیان ژنن.