به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئیداره‌ی بێهزیستی پارێزگای قه‌زوێن ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٤ی گوڵان ڕایگه‌یاند: ٢٩٩ منداڵی كاریان له‌و پارێزگایه شناسایی كردووه و ئێستا له ناوه‌نده‌كانی سه‌ر به‌و ڕێكخراوه‌یه سه‌ره‌په‌رشتی دكرێن.
به‌وته‌ی ئه‌و بهرپرسهسی ڕژیم، ساڵی ڕابردوو ٢٨٥ منداڵی كار له‌و پارێزگایه شناسایی كرابوو كه ٩٤ كه‌سیان بۆ ناوه‌نده‌كانی سه‌رپه‌رشتی شه‌وانه‌ڕۆژی و ١٩١ منداڵ له ناوه‌نده‌كانی پشتیوانی سه‌ر به‌و ڕێكخراوه‌یه نیگه‌هداری ده‌كرێن. له مانگی گوڵانی ئه‌مساڵیش، چوار منداڵی دیكه له ناوه‌ندی شه‌وانه ڕۆژی و ١٠ منداڵ له ناوه‌ندی پشتیوانی شناسایی كراون. به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، ٦٠ بۆ ٨٠ له سه‌دی منداڵانی كاری ئه‌و پارێزگایه ئه‌فغانستانین و به‌ڵگه‌ی پێناسه‌یان نییه بۆیه پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری بۆ منداڵانی كاری ئه‌و وڵاته زۆر ئه‌سته‌مه و ناوه‌نده‌كانی په‌یوه‌ندیدار بایه‌خێكی پێ ناده‌ن.