ڕۆژی پێنجشەمە 21ی گەلاوێژ، پیاوێکی نەناسراو و بە جل و بەرگی سواڵکەرەوە پلانی تیرۆرکردنی “دارا بەیگ زادە”، ئەندامی باڵای حیزبی دێموکراتی کوردستان و بەرپرسی کۆمیتەی شاری قەڵادزێ دا، کە لەم پیلانه شکستی هێنا.
بەپێی ڕاپۆرتهكان، بەرەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە کەسێک بەجلی سواڵکەرەوە به مهبهستی چاوپێكهوتن سەردانی ماڵی ئەو ئەندامە باڵایەی حیزبی دێموکراتی کردووە کە بەهۆی نەبوونی “دارا بەیگ زادە” لەماڵەوە، و هۆشیاری خێزانهكهی ئهو پیلانه شكستی هێناوه. دوای ڕووداوەکە ناوبراو هێزەکانی ئیدارەی ئاسایشی شاری “قەڵادزێ” و دەزگای دژە تیرۆری حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاگادار کردەووە و ئێستا ماڵی ئەم بەرپرسی کۆمیتەی دیموکرات لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە دەپارێزرێ. جێگای ئاماژەیە، ڕۆژی شەممە 14ی گەلاوێژ له پیلانێكی دیكه دا، “موسا باباخانی”، ئەندامی باڵای حیزبی دیموکراتی کوردستان، لە هۆتێلێکی شاری هەولێر تیرۆرکرا.