ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه به‌دوای شكستی دانیشتنی وتووێژه‌كانی ئۆپێك له ڕۆژی هه‌ینی ١٦ی ڕه‌شه‌ممه، قیمه‌تی جیهانی نه‌وت بۆ ٨ له‌سه‌د چووه‌ته‌سه‌رێ.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ئه‌ندامانی ئۆپێك ڕۆژی پێنجشه‌ممه له‌سه‌ر ئه‌وه ڕێككه‌وتبوون كه به‌رهه‌مه‌كانیان له تا مانگی ژۆئه‌نی ئه‌مساڵ یه‌ك ملیۆن بۆشكه كه‌م كه‌نه‌وه و ئه‌م بڕیاره له‌كاتێكدایه كه وڵاتانی هاوپه‌یمان به ڕێبه‌ری ڕووسییه‌ش، ده‌بێ ٥٠٠ هه‌زار بۆشكه له به‌رهه‌مه‌كانیان كه‌م بكه‌نه‌وه. به به‌كرده‌وه ده‌رهێنانی ئه‌م بڕیاره‌ی ئۆپێك، به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی ئه‌م ڕێكخراوه‌یه و وڵاتانی هاوپه‌یمانی بڕیار بوو بۆ ٦ ملیۆن و ٣٠٠ هه‌زار بۆشكه كه‌م بكرێته‌وه كه یه‌ك له‌سه‌ر سێ به‌شی وڵاتانی هاوپه‌یمان و ئه‌ویكه‌شی له ئه‌ستۆی ئه‌ندامانی ئۆپێكه. ئه‌م له‌كاتێكدایه كه وڵاتانی ئێران، لیبی و وێنزۆئێلا، شمولی ئه‌م ڕێككه‌وتنه نابن.