کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

شكستی حه‌تمیی كۆماری ئیسلامی له‌ سنوورداركردنی تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كاندا

download

كۆمهڵێك لهنوێنهرانی مهجلیسی ئیسلامی، گهڵاڵهیهكیان لهژێرناویڕێكخستنی ڕاگهیێنهكۆمهڵایهتیهكان، لهبواری سنووردار كردنی تۆڕهكۆمهڵایهتیهكان، دایهمهجلیس. بهپێی ئهم گهڵاڵهیهكهله٢٠ ماددهدا گونجێندراوه، ههیئهتێك لهژێر چاوهدێریی ستادی گشتیی هێزهچهكدارهكان، بهرپرسی چاوهدێری كردنی فهزای مهجازی دهبن و ههموو ڕاگهیێنهناوخۆیی و دهرهكیهكان، پێویستهچالاكیهكانیان لهلایهن ئهو ههیئهتهوهتهئید بكرێ. ههروهها تهئكید كراوهكهشوناسی ههموو بهكارهێنهرانی ئینتێرنێت دهبێ مهعلووم بێت. بهپێی ئهم گهڵاڵهیه، دهستڕاگهیشتن بهداتای بهكارهێنهران بهخاتریئهنجامدانی تاوان دژبهئهمنییهتی ناوخۆ و دهرهوه، موحاربهو فسادی فیلئهرز، ڕێگهپێدراوه‌”. لهو یاسایهدا بۆدرووست كردن، بڵاوكردنهوهو موعامهلهی وی پی ئێن و فیلتێرشكێنزیندان و سزای نهخدی لهبهرچاو گیراوه‌. لهئێستادا ئهم گهڵاڵهیهبۆ ههڵسهنگاندن لهدانیشتنێكی عهلهنیی مهجلیسدا، لهنۆرهدایه‌.

كارگێڕانی كۆماری ئیسلامی كهئهمڕۆ بۆ دهرباز كردنی كهشتیهشكاوهكهی خۆیان لهنوقم بوون دهست بۆ ههموو ئامرازێك دهبهن، باش دهزانن كهئهمجۆرهگهڵاڵانههیچ شتێك ناگۆڕن. تهنیا خهسهڵهتی وهها گهڵاڵهیهك، هێزنواندن لهبهرامبهر ئهو جهماوهرهدایهكهبایهخ بهیاسا و بڕیارهكانیانی ڕژیم نادهن و دهمێكیشهخهڵك لهوهێزنواندنانه‌” ترسی ڕژاوهو لهدهستڕاگهیشتن بهدهستكهوتهكانی زانست و تێكنۆلۆژی، سهرهڕای ههموو بهربهستهكان، ئهوهیكهئیرادهیان بۆ كردبێت، بهدهستیان هێناوه‌.

بهرهنگاربوونهوهلهگهڵ دیاردهمۆدێرنهكان، واتهئهو دیاردانهی كهدهستهكهوتی جیهانیی مرۆڤایهتین و دهرگاكانی زانست و پێشكهوتن بهرهوڕووی خهڵكی ئێران دهكهنهوه، ئاكامێكی بێجگهلهشكستی حهتمی نییه‌. سهرانی ڕژیم، ئهو ڕاستیهیان، دهبێ لهماوهی ئهو ٤١ ساڵهدا، بۆ وهدهر كهوتبێ. ئهوان كهئهمڕۆ لهبهر ئهوپهڕی داماویی خۆیان دهست دهدهنهئامادهكردنی وهها گهڵاڵهیهك، بهباشی لهپانتایی بهرینی كهڵك وهرگرتنی خهڵك لهئینتێرنێت و تۆڕهكۆمهڵایهتیهكان ئاگادارن و بێ ئاكام مانهوهی یاساكانی خۆیان لهو بوارهو لهزۆر بواری دیكهدا تهجروبهكردووه‌. لهڕاستیدا ئهوهیكهڕژیم لێی نیگهرانه، تێپهڕینی جهماوهر لهدهستكهوتهكانی ئێستایان و داسهپاندنی پاشهكشهی زیاترهبهسهر ڕژیمی كۆنهپهرستی زاڵدا.

چاوخشاندنێك بهسهر پێشینهی موقاومهتی ڕژیم لهبهرامبهر تێكنۆلۆژیی مۆدێرنی میدیایی، دهریدهخات كهڕژیم چلۆن بهداسهپاندنی توندوتیژی، زیاتر لهوهیكهئهمڕۆ دهیكات، لهباردووخێكدا كهخهڵك لهڕووی ئاستی خهبات و هاوسهنگیی هێز، لهچاو ئهمڕۆ لهپێگهیهكی نالهبارتردا بوون، ههوڵهكانی بهرهوڕووی شكست دهبۆوهو ههمووجارێ سهری وهبهرد دهكهوت. داستانی قهدهغهكردنی دهزگای ویدئێۆ و ڕشبگیریهك كهلهو ساڵانهدا، ڕژیم بۆی وهڕێخستبوو، زۆرمان لهبیرمانه، بهڵام ئاكامهكهی چ بوو؟ لهجهرگهی ئهم زهبروزهنگهدا، ئێران نیسبهت بهجهمعیهتهكهی، كهوتهڕهدیفی وڵاتانێك كهزیاترین بهكارهێنهری دهزگای ویدێئۆیان ههیهلهئاست جیهاندا. فیلمهسینهماییهكان بهر لهوهیكهلهوڵاتی بهرههمهێنهر بڵاوكرابهیهوه، لهئێران لهنێو لاواندا دهست بهدهستی پێدهكرا و سهرهنجام نهتهنیا دهزگای ویدێئۆ، بهڵكوو ویدێۆ كلووپهعهلهنیهكانیش بهسهر ڕژیمی ئیسلامیدا سهپێندران. پاشان بوو بهسهردهمی بهكارهێنانی ئانتێنهماهوارهییهكان. كۆماری ئیسلامی بهسهرسهختیهوهلهبهرههمهێنان، فرۆشتن و دامهزراندنی ڕێگریی دهكرد. یاسایان بۆ پهسند كرد، خهڵكیان بهخاتری زیندانی كرد و سزا دا، لهدژی تهبلیغاتێكی كۆنهپهرستانهی بهرینیان وهڕێخست، مهئموورانی پۆلیس و هێزهئینتزامیهكان بۆ لهناوبردنی دیشهكان، هێرشیان دهكردهسهر ماڵهكانی خهڵك و ههموو ههوڵێكیان لهدژی ئهنجام دا، بهڵام زۆری نهخایاند كهئاخوندهكان خۆشیان ئهو ئامێرهیان بهكاریان هێنا و ناچار بوون تهبسهرهلهیاساكانیان بخهن و پاشان ههنگاو بهههنگاو، بهسهرشۆڕیهوه، بۆ خهڵكیش قهبووڵیان كرد. ئهمڕۆ لهئێران، بهنیسبهت جهمعیهتهكهی، ئاماری فرۆشی ئهم ئامێرهنوێیانهزۆر لهو وڵاتانهزیاترهكهههر لهسهرهتاوهئازادانهخهڵكهكهی بهكاریان هێناوه‌.

بهڵام سهرهڕای ههموو ئهو ناكامیانه، سهرانی ڕژیم هێشتا لهو ڕهوتهواقعیهدهرسیان وهرنهگرتووهو بهر لههێنانهگۆڕێی گهڵاڵهتازهكهیان لهمهجلیس، بڕشتی ئهو سیاسهتانهی خۆیان لهپهیوهند لهگهڵ بهكارهێنانی تۆڕهكۆمهڵایهتیهكان بینیوه‌. سهرهتا لهدامهزراندنی شیركهتهخسووسیهكانی خزمهتگوزاریی ئینتێرنێت ڕێگریان كرد و پاشان نرخی بهكارهێنانی ئینتێرنێتیان بردهسهرێ و دواتر خێراییهكهیان دابهزاند، یاسای تاوانی كۆمپیوتێریان لهمهجلیس پهسند كرد، بهڵام هیچیان ئاكامێكیان نهبوو. وێبڵاگ نووسینیان قهدهغهكرد و وێبڵاگ نووسهكانیان خستهزیندان، بهڵام لهبهرامبهریدا ئێران پلهی زیاترین ئاماری وێبڵاگ نووسیی پێدرا. سایتهئینتێرنێتیهكانیان فیلتێر كرد، سهنعهتی فیلتێرشكێن پهرهی پێدرا. سپای پاسداران بۆ شهڕ لهدونیای مهجازی، ناوهندێكی تایبهتی دامهزراند، تۆڕهكۆمهڵایهتیهكانی ئینتێرنێت زیاتر پهرهیان سهند.

ئهمڕۆ لهگهڵ پهرهسهندنی ڕهوتی جیهانی بوونهوهو ئهو ئاڵوگۆڕهمهزنهی كهلهبواری پهیوهندیهكان و پێشكهوتنی تێكنۆلۆژیی ڕوویداوهو ههروهها لهگهڵ گهشهی زانست و وشیاریی گشتی، بۆشایی نێوان كلتووری جهماوهر و ئیدێئۆلۆژیی دهسهڵاتی ئیسلامی، كهلهسهر فهرمانهكانی ئیسلام بینا كراوه، قووڵتر و قووڵتر دهبێتهوه‌. لهڕاستیدا، ڕژیمی كۆماری ئیسلامی  لهبواری بهرهنگاربوونهوهلهگهڵ دیاردهمۆدێرنهكان، لهبواری ئیدێئۆلۆژیك و پهرهپێدانی كلتووری ئیسلامی، لهبواری زاڵ كردنی ئهخلاق و ڕێگا و ڕهوشتی ژیانی دڵخوازی، بهسهر كۆمهڵگای ئێران، هاوكات لهگهڵ ئابووری و سیاسهت و پان ئیسلامیسم، شكستی خواردووهو لهبابهتپڕۆژهی حكوومهتی ئیسلامیهوههیچ شتێكی پێنهماوه‌. بێگومان، كرێكاران و خهڵكی خهباتكار و لاوانی پڕگڕوتینی ئێران، ئهم شكستانهدهكهنهبهستێنی پهرهپێدانی خهباتی خۆیان بۆ ڕووخاندنی شۆڕشگێڕانهی كۆماری ئیسلامی.