هه‌ژماردنی ده‌نگه‌كانی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماریی ئه‌مریكا، كۆتایی پێهات و سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ باس له‌وه ده‌كه‌ن كه جۆو بایدێن به تێپه‌ڕاندنی ئاستی دیاریكراوی ده‌نگه‌كانی “ئه‌نجومه‌نی هه‌ڵبژێران“، ڕه‌قیبه‌كه‌ی، واته ترامپی سه‌رۆك كۆماری، شكست داوه. بایدێن شه‌وی ڕابردوو له حزووری هه‌زاران كه‌س له لایه‌نگرانی دا، سه‌ركه‌وتنی خۆی ڕاگه‌یاند. به‌ڵام دۆناڵد ترامپ به پێشبینیی ئه‌م شكسته، پێشتر به هێنانه گۆڕی ئه‌گه‌ری ساخته‌كاری له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا، ڕوو به گرووپی گوشاری ڕاست ڕه‌وه‌كان و ڕه‌گه‌زپه‌رسته توندئاژۆكان، بانگهێشتی ئاماده باشی دابوو كه شكسته‌كه‌ی قه‌بووڵ نه‌كه‌ن. ئه‌و هه‌روه‌ها هۆشداری دابوو كه ئه‌گه‌ر له ئاكامی هه‌ڵبژاردنی مانگی نوامبر ڕازی نه‌بێت، كۆشكی سپی به‌جێ ناهێڵێ. ئه‌وه‌ش له‌حاڵێكدایه كه به‌رئاورد كراوه كه نزیكه‌ی ١٦٠ ملیۆن كه‌سی خاوه‌ن مه‌رج، له‌و ههڵبرژاردنهدا به‌شداریان كردووه و ئه‌م به‌شداریه بێ وێنه‌یه، له ماوه‌ی یه‌ك سه‌ده‌ی ڕابردوودا، له كۆمهڵاگایهكی به‌توندی پۆلاریزهدا نیشانی ده‌دات كه زۆربه‌ی ده‌نگده‌ران بڕیاریان داوه كه ئه‌م شارلاتانه سیاسیه له گۆڕه‌پانی سیاسیی ئه‌مریكا بكێشنه دواوه. ترامپ سه‌ره‌نجام ڕێگایه‌كی بێجگه‌له به‌جێ هێشتنی كۆشكی سپی نییه. به پێچه‌وانه‌ی زۆربه‌ی ناوه‌ند و بۆنگاكانی ڕاپرسی، ترامپ سه‌ره‌ڕای داماوی و بێ توانایی له به‌رامبه‌ر قه‌یرانی گشتگیری كۆرۆنا و بێ ئاسۆیی ته‌واو له كۆنتڕۆڵ كردنی قه‌یرانی ئابووری و چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ڕێژه‌ی بێكاری، له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا، گیان سه‌خت تر له‌وه‌یكه پێشبینی ده‌كرا، ده‌ركه‌وت. ئه‌و سه‌ركه‌وتنه به‌رینانه‌ی كه ڕاپرسییه‌كان به دڵنیاییه‌وه بۆ جۆو بایدێنیان پێشبینی ده‌كرد، وه‌دی نه‌هات. ئه‌گه‌رچی ترامپ له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا شكستی هێناوه، به‌ڵام له لایه‌ن كۆمپانییه نه‌وتییه‌كان، غولهكانی كڕین و فرۆشتنی مڵك و ماڵ، خاوه‌نانی سه‌نعه‌تی كه‌ره‌سته‌ی نیزامی و ملیاردێره‌كان و گرووپه ڕاست ڕه‌و و ڕه‌گه‌زپه‌رسته توندئاژوكان و هه‌روه‌ها كه‌مینه‌یه‌كی به‌رچاو له ده‌نگده‌رانی ئه‌مریكایی كه له‌ڕووی بێ ئاسۆییه‌وه كه‌وتوونه‌ته داوی بهڵێنیهكانییهوه، پشتیوانیی لێده‌كرێ.
له‌گه‌ڵ سه‌ركه‌وتنی حیزبی دیمۆكرات له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا، پێگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تیی ترامپ له‌ناو ده‌چێت. گرووپه دهستهڕاسته توندئاژۆكان و ڕه‌وته ڕه‌گه‌زپه‌رست و دژه په‌نابه‌ره‌كان، به پشتیوانه‌ی بلوكێك له لایه‌نگرانی ترامپ له‌ناو مه‌جلیسی سێنا و دیوانی باڵای دادوه‌ران دا، درێژه به چالاكیی خۆیان ده‌ده‌ن. نابێ فه‌رامۆش بكرێ كه حیزبی دیمۆكرات و جۆو بایدێن هیچ ئاڵتێرناتیو و به‌رنامه‌یه‌كی سیاسیی یه‌كپارچه‌یان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ ترامپیسم نییه. بایدێن له قۆناغی كێبه‌ركێی ناوخۆی حیزبی‌دا، بۆ وه‌ده‌ست هێنانی كاندیداتۆریی سه‌رۆك كۆماری، به‌توندی له‌گه‌ڵ به‌رنامه‌كانی چاكسازیی بێرنی سه‌ندێرز له بواری به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ قه‌یرانی ئابووری، زیادكردنی لانیكهمی حه‌قده‌سته‌كان، به‌رنگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ سیاسه‌تی كاولكه‌ری ژینگه، دابین كردنی یه‌كسانیی ڕه‌گه‌زی و بردنه‌سه‌ره‌وه‌ی خزمه‌تگوزاری پزیشكی و ته‌ندرووستی، دژایه‌تیی كرد. بایدێن به هاوپه‌یمانی كرده‌وه‌یی له‌گه‌ڵ باقیی بهرهندامهكانی حیزبی دیمۆكرات، سهندێرزی به‌خاتری پێداگری له‌سه‌ر هه‌ر ئه‌م به‌رنامه لانیكهمانهی چاكسازی، شكست دا. بایدێن له نه‌بوونی ئاسۆیه‌كی ڕوون بۆ تێپه‌ڕین له سه‌رده‌می ترامپ، كۆمه‌ڵگای ئه‌مریكای له‌گه‌ڵ مه‌ترسیی گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌رده‌می پێش ترامپ به‌ره‌وڕوو كردووه‌ته‌وه، واته باروودۆخێك كه به‌ستێنی سه‌رهه‌ڵدانی ترامپی خوڵقاند. بێ ئاسۆیی بایدێن، ڕه‌نگدانه‌وه‌ی بێ ئاسۆیی نیزامی سه‌رمایه‌دارییه بۆ تێپه‌ڕین له قه‌یرانێك كه سه‌رتاپێی داگرتووه. دیارده‌ی ترامپ به‌رهه‌می قه‌یرانی قووڵی ئابووری و سیاسی له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا بوو. مۆدێلی نێئۆلیبرالیسمی ئابووری و جیهانی كردنه‌وه به‌پێی ئه‌م مۆدێله و به‌كرده‌وه ده‌رهێنانی به‌رنامه‌ی ڕیازه‌تی ئابووری وه‌ك وڵامێك به قه‌یرانی جیهانیی ده‌یه‌ی ٧٠ی سه‌ده‌ی ڕابردوو، گه‌یشتووه‌ته كۆتایی خۆی. ترامپ به سیاسه‌تی ناسیۆنالیستی و پشتیوانی له سه‌نعه‌تی ناوخۆیی، دژایه‌تی له‌گه‌ڵ جیهانی بوونه‌وه، پڕۆژه‌ی هه‌ڵكه‌ندن به‌ئامانجی ده‌ركێشانی پاشكه‌وتی مه‌زنی سرووشتی له ئالاسكا، چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی له په‌یمانه ناوچه‌یی و نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان و كوتانی ده‌هۆڵی شه‌ڕی بازرگانی له‌گه‌ڵ چین و باقیی ڕكابه‌ره جیهانییه‌كان، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی نیزامی كۆنتڕۆڵی چه‌كوچۆڵی هه‌سته‌یی و سیاسه‌تی ڕاسیستی و دژه په‌نابه‌رانه، نه‌یتوانی ڕكودی ئابووری كۆنتڕۆڵ بكات و كۆتایی به قه‌یرانی بێكاری بێنێت.
له ڕاستیدا، نه حیزبی دیمۆكرات و نه حیزبی كۆماریخواز، به‌و ئیده ترامپیستیانهوه، هیچ ڕێگایه‌كیان بۆ ده‌رباز بوون له قه‌یرانی سه‌رمایه‌داری، كه ژیان و ئه‌منییه‌تی ئابووری و ڕێفاهی زۆربه‌ی خه‌ڵكی ئه‌مریكای خستووه‌ته مه‌ترسیه‌وه، نییه. ئه‌و ده‌سته له ده‌نگده‌ران كه به به‌ڵێنی دابین كردنی ئه‌منییه‌تی پیشه‌یی و ئابووری، چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی خزمه‌تگوزاریی ته‌ندرووستی و ده‌رمان و به‌ڕێوه‌چوونی عه‌داڵه‌ت، دڵیان خۆش كردووه و ڕوویان كردووه‌ته كه‌مپه‌ینه‌كانی هه‌ڵبژاردنی جۆو بایدێن، به زوویی له‌و كرده‌وه‌یه‌ی خۆیان دڵ‌سارد ده‌بنه‌وه. له‌به‌ر ئه‌وه‌یكه حیزبی دیمۆكراتی جۆو بایدێن، هیچ به‌رنامه‌یه‌كی ئیسباتیی ڕوونی نییه كه بیخاته جێگای سیاسه‌تی كۆنه‌په‌رستانه‌ی ترامپ و به‌له‌به‌رچاوگرتنی ماهییه‌تی چینایه‌تیه‌كه‌ی، له ڕابردووش‌دا نیشانی داوه كه پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی سه‌رمایه‌دارانی والستریتی له به‌رژه‌وه‌ندی كرێكاران و توێژه هه‌ژاره‌كانی كۆمه‌ڵگا، پێ باشتره. بێگومان نه حیزبی كۆماریخواز و نه حیزبی دیمۆكرات، به‌دیلی ڕزگاریی كۆمه‌ڵگای ئه‌مریكا له نه‌هامه‌تییه‌كانی نیزامی سه‌رمایه‌داری نین. به‌رنامه، سیاسه‌ت و كرده‌وه‌ی ئه‌م دوو حیزبه ڕه‌قیبه، هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به به‌رژه‌وه‌ندی چینی كرێكاری ئه‌مریكا و جه‌ماوه‌ری ملیۆنیی په‌راوێز خراوه‌وه، نییه. چینی كرێكار، ڕه‌نگین پێسته‌كان، په‌نابه‌ران، ژنان و جه‌ماوری ملیۆنیی په‌راوێزخراو و به‌تایبه‌ت ئه‌و به‌شه له ده‌نگده‌ران كه نه به هیوای به‌ڵێنیه‌كانی جۆو بایدێن، به‌ڵكوو به ئامانجی ڕهگاری له چنگ ترامپ له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا به‌شداریان كردووه، له ئێستادا بۆ ڕزگاری واقعی له چنگ بێكاری و هه‌ژاری و ئه‌و بێبه‌شیانه‌ی كه به‌سه‌ریان دا سه‌پاوه، ڕێگایه‌كیان بێجگه‌له خه‌بات دژبه نیزامی سه‌رمایه‌داری نییه.
ترامپیسم هه‌روه‌ك فاشیسم، یه‌كێك له بدیله كاپیتالیستیهكانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ قه‌یرانه. ئه‌گه‌ر كرێكاران و هێزه دژه سه‌رمایه‌دارییه‌كان، وه‌خۆ نه‌كه‌ون، مه‌ترسیی گه‌ڕانه‌وه‌ی دووباره‌ی ترامپیسم به ده‌سه‌ڵات، له ئارا دایه. مانگرتنه كرێكاریه‌كان، بزووتنه‌وه‌ی ژنان و بزووتنه‌وه‌ی “ژیانی ڕه‌ش پێست بایه‌خی هه‌یه”، ڕێگایان نیشان داوه. كۆمه‌ڵگای ئه‌مریكا پتر له هه‌موو كاتێك، پێویستی به ئاسۆیه‌كی بانتر له سه‌رمایه، واته ئاسۆی سۆسیالیستی، هه‌یه. سه‌رده‌می كایه كردن له زه‌ویی كێبه‌ركێی حیزبه بورژواییهكان، كۆتایی هاتووه. كرێكاران و هێزه‌كانی دژه سه‌رمایه‌داری، بۆ كاریگه‌ری دانان له‌سه‌ر ڕه‌وتی ڕووداوه‌كان، پێویسته ڕیزهكانییان له حیزبێكی ڕه‌زمه‌نده و شۆڕشگێڕ به ئاسۆ و ستراتێژی سۆسیالیستیی، ڕێك بخه‌ن.