به‌پێی هه‌واڵی گه‌ییشتوو به تۆڕی میدیایی كۆمه‌ڵه، له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوو به‌شێك له سه‌نده‌ڵیه‌كانی پاركی ئاویه‌ر و مه‌یدان گازی شاری سنه له لایه‌ن چه‌ند سه‌له‌فیه‌كی ئه‌و شاره‌وه به‌ته‌واوه‌تی شكێنراوه.
به وته‌ی هاوڵاتیه‌كی ئه‌و شاره، سه‌له‌فیه‌كانی شاری سنه كه به‌شێكیان لایه‌نگری له ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش ده‌كه‌ن، به پیك و چه‌كوش به‌ربوونه‌ته سه‌نده‌ڵیه‌كانی شوێنه گشتیه‌كانی ئه‌و شاره و به ته‌واوه‌تی تێكیان داوه، ئه‌و هاوڵاتیه له درێژه‌دا ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه سه‌له‌فیه جیهادیه‌كانی ئه‌و شاره له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ن كه شادی و خۆشی هاوڵاتیان له شوێنه گشتیه‌كاندا حه‌رامه و هه‌ر به‌و بۆنه‌وه ده‌بێ دژایه‌تی گه‌ڕان و خۆشی هاوڵاتیان له نێو پارك و شوێنه‌گشتیه‌كانی ئه‌و شاره بكرێت. جێگای ئاماژه‌یه هه‌تا ئێستا چه‌ندین جار هاوڵاتیان له سه‌ر ئه‌نجام دانی ئه‌و كرده‌وانه ڕووبه‌ڕووی ئه‌و سه‌له‌فیانه بوونه‌ته‌وه و سه‌ره‌ڕای ئاگاداربوونی دام و ده‌زگاكانی ڕژیم، هیچ هه‌وڵێك بۆ ده‌ستبه‌سه‌ركردن و ڕێگری له چالاكیه‌كانی ئه‌و گرووپانه نادرێت.