له سه‌روبه‌ندی ساڵیادی مەرگی “عێرفان خه‌زایی” له گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی “ژن، ژیان، ئازادی”، گڵكۆی ئه‌و گیانبه‌ختكردووه له لایه‌ن نه‌یارانی حه‌ڵكه‌وه شكێندراوه.
به پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتوون، به‌ردی گڵكۆی ئه‌و گیانبه‌ختكردووه له چه‌ند ساعه‌تی دەستپێکی به‌یانی ڕۆژی شه‌ممه ٢٩ی خه‌رماناندا شكێندراوه. شایانی باسه ئه‌م كرده‌وه‌ی به‌كرێگیراوانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی، به ته‌نیا یه‌ك ڕۆژ پێش له ساڵیادی گیانبه‌ختكردنی ئه‌و هاووڵاتییه به مه‌به‌ستی ئه‌زیه‌ت و ئازاری بنه‌ماڵه‌كه‌ی ئه‌نجام دراوه.