بنه‌ماڵه‌ی قوربانیانی فڕۆكه‌ی موسافیربه‌ری ئۆكراین كه له‌لایه‌ن سپای پاسدارانه‌وه پێكرا، پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی كوژرانی فه‌رمانده‌كانی سپای پاسداران، شایی و خۆشیان ده‌ربڕی.
ژماره‌یه‌ك له بنه‌ماڵه‌ی قوربانیان له چه‌ند په‌یامی ویدیۆیی دا ڕایانگه‌یاند: هه‌ر چه‌ند شه‌ڕ شتێكی ناخۆشه به‌ڵام كوژرانی حسێن سه‌لامی، ئه‌میرعه‌لی حاجی زاده و سه‌ردار باقری هه‌واڵێكی دڵخۆشكه‌ر بوو. هیوادار بووین له دادگایه‌كی جه‌ماوه‌ری دا محاكمه بكرێن به‌ڵام له هێرشه‌كانی ئیسڕائیل دا كوژراون و توزێك له خه‌م و ئازاره‌كانمان كه‌م بووه‌ته‌وه. له چه‌ند گه‌ڕه‌كی شاری تارانیش خه‌ڵك به‌دوای هێرشه‌كانی ئیسڕائیل دا دروشمی “مه‌رگ بۆ خامنه‌یی”یان به‌رز كردووه‌ته‌وه و له ئیلام، هه‌ندێك له خه‌ڵك شیرینیان بڵاو كرده‌وه و ئاواتیان خواست كه به‌رپرسانی دیكه‌ی ڕژیم هاوڕێ له‌گه‌ڵ عه‌لی خامنه‌یی بكوژرێن و خه‌ڵك له سه‌ر گۆڕه‌كانیان شایی و خۆشی بگێرێت.