ناوه‌ندی سه‌ره‌كیی ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامی، گاڵته‌جاڕی هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆك كۆماری سێزده‌هه‌می له ترسی ئاخێزی جه‌ماوه‌ری، بۆ ده‌ستنیشان كردنێكی سنووردار له ٢٨ی جۆزه‌ردان گۆڕی. به قه‌ولی “عه‌بدولره‌زا مسری”، جێگری سه‌رۆكی مه‌جلیس و له كه‌سانی نزیك به سپا، “به‌شداری كه‌م و ئاكامی خاترجه‌م” به قازانجی ڕژیمی ئیسلامییه. به پێی ئه‌م ئاراسته‌یه شۆرای نیگه‌هبان ٧ كه‌سی له لایه‌ن پاسداران و ده‌زگای پۆلیسیی ڕژیمه‌وه په‌سند كرد و پاشان ڕایگه‌یاندن. ئه‌گه‌رچی خامنه‌یی یه‌ك له‌وانه‌ی سه‌ڵاحییه‌تیان ڕه‌ت كرابۆوه جه‌فا ناولێنا و خوازیاری پێداچوونه‌وه بوو، به‌ڵام شۆرای نیگه‌هبان، به پشتیوانیی فه‌رمانده‌كانی سپا، حوكمی وه‌لیی فه‌قیی پشت گوێ خست. گشت ئه‌م ڕه‌وته تا ئێستاشی بۆشایی نێوان كه‌سانێك له ڕژیم كه له دنیای واقعیدا هیچ شتێك بێجگه‌له كارگێڕانی سپای پاسداران و ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی ڕژیم نه‌بوون، قووڵتر كردووه‌ته‌وه. له‌قاودانه‌كانی ڕۆژانی ڕابردوو سه‌باره‌ت به شێوه‌كاری شۆرای نیگه‌هبان، ئه‌م لێكدانه‌وه سیاسییه‌ی كرد به فاكت و هه‌واڵێكی ڕاسته‌قینه. مه‌علووم بوو كه “سیاسه‌تمه‌داران”ی كۆماری ئیسلامی، له‌وانه ڕێفۆرمخواز و بناژۆخواز، هیچ شتێك نین بێجگه‌له ئه‌و مۆره شه‌تره‌نجانه‌ی كه له لایه‌ن مه‌یداندارانی چه‌ك به‌ده‌ست و پاسه‌وانانی ئه‌شكه‌نجه‌ده‌ری زیندانه‌وه، به‌كار گیراون. ئه‌وان له‌بری خۆش خزمه‌تییان، به‌شێك له سه‌روه‌تی تاڵانكراوی وڵات و چه‌وساندنه‌وه‌ی كرێكارانی ئێران به‌ده‌ست دێنن، سه‌ربه‌ژێر و گۆێ به فه‌رمانن و مه‌ئمووریه‌تیان ئه‌وه‌یه كه ڕوخساری سیاسی و ئیدێئۆلۆژیكی ڕژیم بڕازێننه‌وه. ئێستا له‌م قۆناغه‌دا ئه‌م ڕیزه شێواوه مه‌ئموور كراون تا ئه‌م ده‌وره‌یه له “هه‌ڵبژاردنه‌كان” به بێده‌نگی تێپه‌ڕێنن.
به‌ڵام به پێچه‌وانه‌ی خواستی ئه‌وان ئه‌مجاره‌یان سه‌ره‌ڕای جه‌ماوه‌ری به‌رینی خه‌ڵك، ڕیزێكی بێوێنه و گه‌وره له بایكۆتكه‌ران پێكهاتووه كه به‌رینایی ئۆپۆزیسیۆنی ڕژیم له ناو توێژه جۆراوجۆره‌كانی خه‌ڵكدا نیشان ده‌دات. له هه‌مان حاڵ‌دا له‌ناو نه‌یارانی ڕه‌سه‌نی كۆماری ئسیلامیدا، ڕیزی كرێكاران، خانه‌نشینكراوان، موعه‌لیمان، زه‌ره‌رمه‌ندان، دایكانی لاله، بنه‌ماڵه‌ی گیان به‌ختكردووانی خه‌زه‌ڵوه‌ری ٩٨ و ده‌یان هه‌زار گیان به‌ختكردووی ده‌یه‌ی ٦٠ ده‌بینین كه به هه‌ڵوێسته‌كانیان نیشانیان دا كه كۆمه‌ڵگا چووه‌ته قۆناغێكی تازه‌ی به‌گژداچوون.
بایكۆتكه‌رانی شانۆی هه‌ڵبژاردن ئه‌و جه‌ماوه‌ره وشیاره‌ن كه ده‌ڵێن “ده‌سه‌ڵات گه‌نده‌ڵ و دزه، ئێمه ده‌نگ ناده‌ین”. له شاره جۆراوجۆره‌كان بۆ نموونه له تاران، مه‌شهه‌د، ته‌ورێز، قۆم، ئه‌هواز و چه‌ند شاری دیكه، چه‌ندین كۆبوونه‌وه به‌ڕێوه‌چووه و لاوان بوێرانه هه‌ڵبژاردنه‌كانیان مه‌حكووم كردووه و ڕایانگه‌یاندووه كه “ئێمه له‌م ساتانه‌دا، بیر له‌و هه‌زار و ٥٠٠ كه‌سه ده‌كه‌ینه‌وه كه له خه‌زه‌ڵوه‌ری ٩٨دا به‌ده‌ستی ئه‌م جه‌نایه‌تكارانه كوژران و هه‌موو به‌ربژێره‌كانی ئێستا ئه‌وه‌یان په‌سند كردووه. ئه‌و ٧ كه‌سه‌ی كه سه‌ڵاحییه‌تیان په‌سند كراوه هاوشێوه‌ی ڕه‌ئیسی قاتڵن”. له ئه‌هواز لاوێك وتوویه‌تی كه: “ئێمه، له ناوچه‌ی مه‌عده‌ن و پاشكه‌وتی نه‌وت و كێوی سه‌روه‌تی سه‌رچاوه‌گرتوو له فرۆشیان ده‌ژین، به‌ڵام ناتوانین پێداویستییه سه‌ره‌تاییه‌كانی ژیانمان دابین بكه‌ین. بۆ ده‌بێ ده‌نگ به‌م دزانه بده‌ین؟ پاره‌ی نه‌وت چیی به‌سه‌ر دێت؟
نه‌فره‌ت و تووڕه‌یی كرێكاران، موعه‌لیمان، خانه‌نشینكراوان و هه‌موو جه‌ماوه‌ری ناڕازی له‌م ڕۆژانه‌دا كه نزیكه‌و ٢٨ی جۆزه‌ردانه، زیاتر له پێشوو هه‌ڵچووه. جیاوازیی ئه‌م شانۆیه‌ی هه‌ڵبژاردنه له‌گه‌ڵ شانۆكانی پێشوو له‌وه دایه كه ڕیزی بایكۆتكه‌ران به‌رینتر و ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی بوێرانه‌تر و به‌ربڵاوتر بووه‌ته‌وه. ناڕازیان مه‌سه‌له سه‌ره‌كییه‌كانی كۆمه‌ڵگا دێننه گۆڕێ و خۆیان بۆ ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی چاره‌نووس سازی داهاتوو ئاماده ده‌كه‌ن. خه‌ڵك به ده‌خاڵه‌تی خۆیان له كه‌مپه‌ینی “ده‌نگ ناده‌ین” له مه‌سه‌له ئه‌ساسییه‌كانی وه‌ك قه‌یرانی قووڵی ئابووری و بێتوانایی ڕژیم له وڵامدانه‌وه به پێداویستییه سه‌ره‌كییه‌كانی خه‌ڵك، گه‌یشتوون. ئێستا خه‌ڵك له پانتایی جه‌ماوه‌ریدا ئه‌م ڕژیمه به هۆكاری له‌سه‌رێ بوونی ڕێژه‌ی مه‌رگی كۆرۆنا، ته‌وه‌رۆمی هه‌وسارپساو، گرانی، هه‌ژاری و فه‌لاكه‌ت، وشكه‌ساڵی و نه‌هامه‌تییه جۆراوجۆره‌كان پێناسه ده‌كه‌ن.
له ڕاستیدا كاربه‌ده‌ستانی ڕژیم ده‌مێكه، به‌تایبه‌ت له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ٨٨ به‌ره‌و ئه‌ملا، له به‌ڕێوه‌بردنی هه‌مووجۆره هه‌ڵبژاردنێك، ته‌نانه‌ت له شكڵی شانۆشدا، ده‌ترسێن. ئه‌م ترسه له ئێستادا زیاتر له ساڵانی پێشوو خۆی نیشان ده‌دات. هه‌ر بۆیه ڕژیم له خه‌زه‌ڵوه‌ری ٩٨ه‌وه به‌ره‌و ئه‌ملا بڕیاری داوه تا له ڕێگه‌ی به‌كار هێنانی توندوتیژیی بێ‌سنوور له‌گه‌ڵ جه‌ماوه‌ری ناڕازی به‌ره‌وڕوو بێته‌وه. به‌ڵام بوێریی خه‌ڵك له گاڵته پێكردن به‌م گاڵته‌جاڕییه‌ی كه ناوی هه‌ڵبژاردنیان له‌سه‌ر داناوه، نیشانی ده‌دات كه ئه‌م جه‌ماوه‌ره چیتر به توندوتیژی و سه‌ركوتی ڕژیم چاوترسێن نابن. بێگومان ئه‌وه‌ش بۆ ڕژیم خاڵی مه‌ترسیداره. ئه‌م بابه‌ته ڕێفۆرمخوازانی حكوومه‌تی و بناژۆخوازانیشی تووشی ترس و نیگه‌رانی له چاره‌نووسی ڕژیم كردووه. ئاڵۆزیی ئه‌م ڕۆژانه، بڕیاری ناته‌بای ڕێفۆرمخوازانی حكوومه‌تی و ته‌نانه‌ت قسه‌وباسی عه‌له‌نیی كه‌سێكی وه‌ك ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد سه‌باره‌ت به لێكهه‌ڵوه‌شانی ڕژیم، له‌م چوارچێوه‌یه‌دا قابیلی ده‌ركه.
شانۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئێستای ڕژیم، خۆی له خۆیدا زۆر گرینگ نییه. به‌ڵام سه‌ره‌نجدان به ئاڵوگۆڕی ئارایشی ڕژیم پاش ئه‌م شانۆیه گرینگه. ئه‌م ڕژیمه ده‌مێكه به‌ئاشكرا ڕایگه‌یاندووه كه ده‌سه‌ڵاتی كۆشك نشینانه. ئه‌وه‌یكه پێشتر له‌ژێرناوی “موسته‌زعه‌فان” باسیان لێده‌كرد، كه‌سانێك بێجگه‌له كارگێڕانی ئه‌م ڕژیمه نین. له به‌رامبه‌ر ئه‌م هه‌ڵوێسته ئاشكرایه‌ی خامنه‌یی و باقییه‌كه‌یان، وشیارییه‌كی چینایه‌تی له‌ناو جه‌ماوه‌ری كرێكاریشدا خه‌ریكه شكڵ ده‌گرێت. به‌هه‌ڵكه‌وت نییه كه ئه‌گه‌ر بۆ نموونه ده‌بینین كرێكارانی نه‌وت، پێترۆشیمی، گاز، به‌رق، ڕێگه‌ی ئاسن و هاوشێوه‌یان، یه‌كگرتوویی نێوان كرێكارانی ڕه‌سمی، په‌یمانی، قه‌راردادی، حه‌جمی و باقیی به‌شه‌كانی دیكه‌یان، زیاتر له ڕابردوو خستووه‌ته ده‌ستووری خه‌باتی خۆیانه‌وه. ئه‌وان به ئاشكرا باس له پێویستیی هه‌بوونی ڕێكخراوی چینایه‌تی، له هه‌نگاوی یه‌كه‌مدا بۆ ڕاماڵینی په‌یمانكاران، ده‌كه‌ن. بێگومان حه‌قیقه‌تی له‌م چه‌شنه‌یه كه ڕیزی كارگێڕانی كۆن و نوێی ڕژیمی شێواندووه و به‌مجۆره په‌ته‌ی یه‌كتر ده‌خه‌نه سه‌ر ئاو.