مەنوچێهر بەختیاری زیندانی سیاسی به‌ندكراو له زیندانی چووبینده‌ری قه‌زوێن، ماوه‌ی ١٦ ڕۆژه مانی له خورادن گرتووه و دۆخی ته‌ندرووستی ناجێگیره.
مه‌نووچێهر به‌خیتاری تووشی نه‌خۆشییه‌كانی فه‌تق و پڕۆستاته و ئه‌بێ به زووترین كات نه‌شته‌رگه‌ری بۆ بكرێت، به‌ڵام به‌رپرسانی زیندانی چووبینده‌ری قه‌زوێن، ئه‌و باوكه دادخوازه‌یان له ده‌ستڕاگه‌یشتن به ده‌رمان بێبه‌ش كردووه. سارا عه‌باسی ڕۆژی ڕابردوو له په‌یامێكی ویدیۆیی دا ڕایگه‌یاندبوو كه ماوه‌ی ١٧ ڕۆژه مه‌نووچێهر له مافی په‌یوه‌ندی تهلهفوونی و چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی بێبه‌ش كراوه و داوا له ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ ده‌كات بچن به هانایانه‌وه.