کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

شادی و خۆشی ئێرانیانی ئازادیخواز پاش کوژرانی عەلی خامنەیی لە کۆڵنی ئاڵمان

شادی و خۆشی ئێرانیانی ئازادیخواز پاش کوژرانی عەلی خامنەیی لە کۆڵ

 

ڕۆژی یەکشەممە ١٠ی ڕەشمە، ئێرانیانی ئازادیخواز، چالاکانی مەدەنی و سیاسی، بنەماڵە دادخوازەکان و بەندکراوە سیاسییەکانی پێشوو، بە هۆی کوژرانی خامنەیی جەنایەتکاری لە هێرشە هاوبەشەکانی ئامریکا و ئیسرائیل بۆ سەر کۆماری ئیسلامی، کۆبوونەوە و شادی و خۆشییان دەربڕی.

بە پێی ئەو زانیاریانەی کە بە دەستمان گەیشتوون، بەشداربووان ئەم ڕووداوەیان وەک «کۆتایی یەکێک لە قۆناغە تاریکەکانی مێژووی ئێران» ناساندووە و شادیی خۆیان دەربڕیوە. ئەم کۆبوونەوەیە بە پێشنیازی گرووپێک لە گەنجانی ئەڵمانی ڕێکخراوە و چەند چالاکوان و بنەماڵە کە خۆیان بە قوربانیی سیاسەتەکانی ڕژیم دەزانن، تێیدا بەشدار بوون. شایانی باسە کە وتاربێژان لەو کۆبوونەوەیەدا بە توندی ڕەخنەیان لە کارنامەی کۆماری ئیسلامی گرتووە و مەرگی ڕێبەری ڕژیمیان وەک «کۆتایی هێمای سەرکوت و جەنایت» ناو بردووە. هاوکات بەشداربووان بە وتنەوەی درووشم، شادیی خۆیان نیشان داوە و هەندێکیان جەختیان لەسەر بەردەوامی خەبات بۆ ئازادی و یەکسانی و گۆڕانکاری لە ئێران کردەوە.