شه‌وی پێنجشه‌ممه ٢٩ی مانگی به‌فرانبار، هاوكات له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی دانانی سپای پاسداران له لیستی تیرۆری یه‌كیه‌تی ئۆرووپا، خه‌ڵكی ئازادیخوازی ئێران ڕژانه سه‌ر شه‌قام و شادییان دەربڕی.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خه‌ڵكی شۆڕشگێڕی شاره‌كانی مهاباد، بۆكان، سنه و سه‌قز به قه‌ره‌باڵغ كردنی شه‌قامه‌كان و ئاگركردنه‌وه شادییان ده‌ربڕیوه و دروشمی مه‌رگ و نه‌مان بۆ كۆماری ئیسلامیان وتۆته‌وه، هه‌روه‌ها خه‌ڵكی ئازادیخوازی تاران، كه‌ره‌ج، مه‌شهه‌د،ڕه‌شت، ڕوودسه‌ر و قوم به بۆنه‌ی تیرۆریستی ناساندنی سپای پاسداران له‌لایه‌ن یه‌كیه‌تی ئۆرووپاوه چالاكیان ئه‌نجام دا و لاوانی شۆڕشگێڕ له شاری قوم حه‌وزه‌ی جه‌هل و جه‌نایه‌تیان ئاگردا و له شاره‌كانی ڕوودسه‌ر، تاران، كه‌ره‌ج و ڕه‌شت لاوانی بوێر و ئازا بنكه‌كانی به‌سیجیان ئاگر تێبه‌ردا.