“ڕەزا بورکە” لە دەستبەسەرکراوانی شۆڕشی (ژن، ژیان، ئازادی) و خەڵکی شاری پیرانشار، بۆ تێپەڕاندنی ماوەی بەندکرانی، رۆژی ٢١ی خاکەلێوەی ١٤٠٤، بانگهێشتی زیندانی نەقەدە کراوە.
ناوبراو ساڵی ١٤٠١ و لە ڕەوتی شۆڕشی ژینادا، دوو جار لە لایەن ناوەندە ئەمنییەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر کرا و سەرجەم ماوەی ٦ مانگ لە گرتوخانەکانئ ئەو ناوەندەدا ئەشکەنجە و ئازار و لێپرسینەوەی لێ کرا و پاشان بە دانانی وەسیقە بە شێوازێکی کاتی ئازاد کرا. پاشان ئەو چالاکوانە لە لایەن دادگای ئینقلابی مەهابادەوە بە تۆمەتی “تێکدانی بیروڕای گشتی” و “هەوڵدان بۆ تێکدانی ئەمنییەتی وڵات”، حوکمی یەک ساڵ زیندانی تەعزیری بەسەردا سەپێندرا.